fbpx
Shadow Shadow

ئەنگێلا مێرکڵ داوا لە ئەردۆگان دەکات لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەستبەجێ رابگرێت

15:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکارى ئەڵمانیا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆمارى تورکیا دەکات دەستبەجێ لەشکرکێشییەکەى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان رابگرێت.

.

وتەبێژی نووسینگەی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، مێرکڵ لە پەیوەدییەکی تەلەفۆنیدا دەربارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا گفتوگۆی کردووە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی لەشکرکێشییەکانی سوپاکەی لێکردووە.

.

ئاماژە بەوەکراوە، مێرکڵ بە ئەردۆگانی ڕاگەیاندووە :”پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن”.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، جگە لە شەهیدکردنی چەندین هاووڵاتی و ژن و منداڵ، ترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە ناوچەکەش دروستکردووە و هەر ئەمڕۆش فەڕەنسا داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیای کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل