fbpx
Shadow Shadow

ئەنچیلۆتی ناپۆلی گەیاندە قۆناغی داهاتووی چامپیۆنسلیگ و ڕاستەوخۆ لە پۆستەکەی دورخرایەوە

09:58 چوار شه‌ممه‌ 11 کانونی یەکەم 2019
article image

 

ناس کورد-

هەرچەندە شەوی ڕابردوو یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەڵام کارگێڕی یانەکە ئەنچیلۆتیان لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە دورخستەوە.

.

دوای کەمتر لە وەرز و نیوێک یانەی ناپۆلی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە گرێبەستی کارلۆ ئەنچیلۆتیان هەڵوەشاندووەتەوە و سوپاسی ئەو ڕاهێنەرەشیان کرد، کە ئەو ماوەیە لەگەڵیاندا کاری کردووە.

.

دورخستنەوەی ئەنچیلۆتی لەکاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی جینکی بردەوە و یانەکەی گەیاندە قۆناغی شانزەی پاڵەوانێتییەکە.

.

دوای رۆشتنی ساری لە یانەی ناپۆلی، سەرەتای وەرزی ڕابردوو ئەنچیلۆتی بووە ڕاهێنەری یانەکە، هەرچەندە وەرزی ڕابردوو لە پلەی دووەمی خولەکەدا بوون، بەڵام ئەم وەرزە و دوای تێپەڕینی 15 هەفتە یانەکە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیبەندی خولەکەدایە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل