fbpx
Shadow Shadow

ئەنچیلۆتی لە ڕاهێنەرایەتی ناپۆلی دوردەخرێتەوە و یاریزانێکی خۆی دەکرێتە جێگرەوەی

11:18 سێ شه‌ممه‌ 10 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهینەری یانەی ناپۆلی لە پۆستەکەی دوردەخرێتەوە و یاریزانێکی پێشووی خۆی دەکرێتە جێگرەوە.

.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا، بەرپرسانی یانەی ناپۆلی بڕیاریانداوە ئەگەر کارلۆ ئەنچیلۆتی نەتوانێت یانەکە بگەیەنێتە قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەوا لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووریدەخەنەوە.

.

روونیشکراوەتەوە، لە ئەگەری دورخستنەوەی ئەنچیلۆتیدا، نزیکرین کەس بۆ بوون بە ڕاهێنەری ناپۆلی، جینارۆ گاتوسۆی یاریزان و راهێنەری پێشووی یانەی میلانە، کە ساڵانێک لەژێر دەستی ئەنچیلۆتیدا یاری کردووە.

.

بڕیارەکەی بەرپرسانی ناپۆلی لەکاتێکدایە، ناپۆلی لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و 9 یارییە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا هیچ بردنەوەیەکی بەدەستنەهێناوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل