fbpx
Shadow Shadow

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: عێراق زیاتر لە 100 ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لەسەرە

23:04 چوار شه‌ممه‌ 31 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراى ده‌كات، شه‌ڕى داعش وایكردووه‌ ئاستى قه‌رزه‌كان زیاتر له‌100 ملیار دۆلار تێپه‌ڕینێت.

.

حه‌نین قه‌دۆ، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به‌میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه‌، ئەو بارودۆخە داراییەی لەدوای ساڵی 2014ەوە ڕووی لە عێراق کرد بووە هۆی ئەوەی سیاسه‌تى سكهه‌ڵگوشین  پیاده‌ بكرێت و په‌ناببرێته‌ به‌ر وەرگرتنی قه‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

.

حه‌نین قه‌دۆ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌و هۆیانه‌وه‌ عێراق ڕێژه‌ى قه‌رزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتى 100 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه‌.

.

ئەو پەرلەمانتارە وتویەتی بەشێک لە قەرزەکان کە بە 26 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێن وەک قەرزی درێژخایەن وەرگیراون و نزیکەی 40 ملیار دۆلاریشیان، قەرزی کۆنی وڵاتانی کەنداون.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل