fbpx
Shadow Shadow

"لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کاندید کراوم"

ئەندامێکی حیزبی فەزیلە مەرجی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و باسى هەرێمیش دەکات 

20:23 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی حیزبی فەزیلە ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر کاندیدیان کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەشڵێت، بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە مەرجی هەیە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 9ى کانونی دووەمی 2019، نەدیم جابری، ئەندامی حیزبی فەزیلە لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کەوتوە، ئاماژەی بەوەکردووە، کە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر کاندیدیان کردووە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

,

جابری لە ڕاگەیەندراوەکەدا سوپاسی خۆپیشاندەرانی کردووە بۆ ئەو متمانەی کە بە ئەوەیان بەخشیوە و بە نیشتیمان پەروەر و بوێر ستایشی کردوون، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێت ئەگەر مەرجەکانی  جێبەجێنەکرێن.

,
ئەوەشى خستوەتەڕو: “پێشنیازەکەتان مایەی شەرەفمەندییە بۆ من و ئەمانەتێکی  گەورەشتان خستوەتە گەردەنم، بەڵام ئەگەری زۆرە ئەو هەڵوێستەی ئێوە دووچاری چەواشەکاری نۆکەرانی دەسەڵات ببێتەوە، بۆیە ئەو پۆستە وەرناگرم ئەگەر ئەم مەرجانەم جێبەجێنەکرێن”.

,

مەرجەکانى جابرى وەک خۆى لە ڕاگەیەندراوەکەیدا خستونیەتییەڕو ئەوەیە “وەرگرتنی دەسەڵات لەڕێگەی حیزەبەکانی دەسەڵاتەوە خۆکوشتنە، دەبێت خۆپیشاندەران ڕازی بن کە من دەستەڵات وەربگرم، دەبێت کاری حیزبەکان سڕبکرێت، لەکارخستنی ئەو مادە دەستورییانەی کە بوونەتە هۆی دواخستنی گەشەی ئابوری، جێبەجیکردنی داواکاری خۆپیشاندەران”.

,

ئەوەشى ڕاگەیاندووە، ناتوانێت ئەو پۆستە وەربگرێت، ئەگەر توانا و دەسەڵاتی ئەوەى نەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکات کە دەستیان لە کوشتنی خۆپیشاندەران هەبوە.

,

جابرى پلانى خۆشی لە ئەگەرى وەرگرتنى ئەو پۆستە خستوتەڕو دەڵێت، گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکانی عێراق و گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، کاری لەپێشینەی ئەو دەبن.

,

لە بەشێکى ترى بەرنامەکەیدا ئاماژەى بە هەرێمى کوردستان کردووە و ئەوەى خستوەتەڕو: “دەبێت سیستمێکی پەیوەندی کارا و تۆکمە هەبێت لەنێوان بەغداد و هەولێر، نابێت حکومەت مافەکانی هەرێمی کوردستان پێشێل بکات و نابێتیش هەرێمی کوردستان لەسەر حیسابی یەکگرتویی خاکی عێراق جیاببێتەوە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل