fbpx
Shadow Shadow

سبەی جڤاتی گشتی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی جڤاتی گشتی: هێشتا گۆڕان کاندیدی پۆستە وزارییەکانی دیارینەکردووە

11:31 شه‌ممه‌ 29 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

بۆ بڕیاردان لەبارەی وەزیرەكانی گۆڕان، سبەینێ جڤاتی گشتی‌ و دواتریش نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبنەوە.

.

کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 29ی حوزەیرانی 2019، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی میكانیزمی دانانی كاندیدە وزارییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ كابینەی نوێی حكومەت، جڤاتی گشتیی كۆدەبێتەوە.

.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی جەختی لەوە کردەوە، هێشتا بزووتنەوەی گۆڕان ناوی کاندیدەکانی یەکلا نەکردووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمی دەستنیشانکردنیان دیاریدەکەن، دواتریش بە ڕاسپارەدەیەک ئاڕاستەی جڤاتی نیشتیمانی دەکەن.

.

بڕیارە دوای  كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتیمانیش بۆ تاوتوێکردنی ڕاسپاردەکانی جڤاتی گشتی کۆببێتەوە و دەنگیان لەسە بدات، بەڵام هێشتا کاتەکەی دیاری نەکراوە.

.

بزوتنەوەی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بە پۆستەكانی وەزارەتی دارایی، ئاوەدانكردنەوە، بازرگانی و پیشەسازی، كۆمەڵایەتی، جێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری چاكسازی، سەرۆكی سندوقی داهاتەكانی نەوت، لەگەڵ چەندین پۆستی بریكاری وەزیرو راوێژكارو بەڕێوەبەری گشتیی، بەشدار دەبێت.

.

ڕۆژی 12ی تەمووزی داهاتوو، ئەو وادە یاساییەی لەبەردەم مەسرور بارزانی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێدایە کۆتایی دێت، جگە لە یەکێتی نیشتیمانی کە هێشتا خۆی یەکلا نەکردووەتەوە، لایەنەکانی تر جەختیانکردوەتەوە کە سیڤی وەزیرەکانیان بەر لەو وادەیە ڕادەستی مەسروور بارزانی دەکەن.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل