fbpx
Shadow Shadow

ئەندامێکی ئەنجومەن: دووجار پارێزگاری سلێمانیمان میوانداریکردووە بەڵام ئامادە نابێت

16:42 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە ماوەى دوو هەفتەدا دووجار میوانداری پارێزگار و سەرۆکى شارەوانی سلێمانییان کردووە بۆناو کۆبوونەوەى لیژنەى پلان و پڕۆژەکان بەڵام نەهاتوون و ئامادە نەبوون.

.

ڕەمەزان مەنتیک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی، داواکاری میوانداری لیژنەى پلان و پڕۆژەکان لە پارێزگار و سەرۆکى شارەوانی تایبەت بووە “بە پرسی ڕووخاندنی سایلۆی کۆنی سلێمانی و دروستکردنی پڕۆژەى داونتاون لە جێگاکەیدا کە پڕۆژەیەکی گەشتیاری و نیشتەجێبوون و بازرگانییە.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، “هیچ کام لەو دوو بەڕێزە بەدەم داواکارییەکەوە نەهاتوون و تائێستاش هۆکاری ئامادەنەبوونیان دیار نییە.”

.

ڕەمەزان مەنتیک دەشڵێت، “ناکرێت لە ئەوروپاوە بانگهێشتنامەک بگاتە دەست پارێزگار و لە پێناویدا سەفەر بکات بەڵام بەنوسراوی فەرمی ئەنجومەن بانگهێشت بکرێت و وەڵامی نەبێت بۆ میواندارییەکە لەکاتێکدا دوری نێوان بینای ئەنجومەن و بینای پارێزگار تەنها دیوارێکی 20 سانتیمەترییە و بڵێی میواندارییەکەم بەدەستم نەگەشتوە!”

.

ڕاشیگەیاند، “بەداخەوە هەیمەنەی فەرمانگەکان خەریکە دەکەوێتە ژێر پرسیار و بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان ڕێز لە سەرووی خۆیان ناگرن بەتایبەتی سەرۆکی شارەوانی سلێمانی کە وەڵامی نوسراوەکانی ئەنجومەن نادەنەوە یاخود درەنگ وەڵاممان بەدەست دەگات.”

ئەندامێکی ئەنجومەن: دووجار پارێزگاری سلێمانیمان میوانداریکردووە بەڵام ئامادە نابێت ئەندامێکی ئەنجومەن: دووجار پارێزگاری سلێمانیمان میوانداریکردووە بەڵام ئامادە نابێت ئەندامێکی ئەنجومەن: دووجار پارێزگاری سلێمانیمان میوانداریکردووە بەڵام ئامادە نابێت

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل