Shadow Shadow

محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

15:36 شه‌ممه‌ 27 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەى گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەى راپەڕاندنی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە.

.

سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆران بە ناس کورد-ی وت ، محەمەد تۆفیق رەحیم کێشەی لەگەڵ خانەی راپەڕاندن ھەبووە، خانەی راپەڕاندنیش پێشنیاری بوون بە جێگری سەرۆکی ھەرێمیان بۆ کردووە .

.

سەرچاوەکە وتیشی، لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم لەلایەن محەمەد تۆفیق رەحیم، مستەفا سەید قادر پۆستێکی باڵای ناو بزوتنەوەکە وەردەگرێت کە پێدەچێت رێکخەری گشتی بێت.

.

ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە محەمەد تۆفیق رەحیم، کرد بەڵام مۆبایلەکەى داخرابوو و وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.

 

.

محەمەد تۆفیق ره‌حیم، یه‌كێك بوو‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زاوای نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی کۆچكردووی گۆڕان بوو.

.

محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم له‌ ساڵی 1953 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌ و سه‌ره‌تا له‌ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردوه‌ و له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003 و له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی مام جه‌لال بۆ ئه‌نجومه‌نی حوکم، وه‌زیری پیشه‌سازیی عێراق بووه‌.

.

دواتر و له‌ ساڵی 2006، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وازی له‌ یه‌كێتی  هێنا و چووه‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕیار بوو له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌بچێت، تاكه‌ كاندید و ركابه‌ری مه‌سعود بازرانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم.

.

بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی له‌ زانكۆی موسته‌نسریه‌ له‌ به‌غدا هه‌یه‌ و دواتر خوێندنی باڵای له‌ زانكۆكانی فەڕە‌نسا و به‌ریتانیا خوێندوه‌.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل