Shadow Shadow

ئەندامێکى جڤاتى گشتى: تەمەنى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتى گۆڕان درێژدەکرێتەوە

12:37 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

جڤاتی گشتی گۆڕان لە کۆبوونەوەدایە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری بەستنی کۆنفڕانسی بزووتنەوەکە و ئەندامێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکەش ئاماژە بەوە دەکات “تا کاتی بەستنی کۆنفڕانس تەمەنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی درێژ دەکرێتەوە”.

.

ئاوات بەهادین، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بە ناس کوردی وت، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان تایبەتە بە بەستنی کۆنفڕانسی حزبەکەیان کە دوو ڕۆژی دیکە تەمەنى یاسایى خانەى راپەڕاندن و رێکخەرى گشتى و جڤاتى نیشتیمانىکۆتایی دێت و میکانیزمێک بۆ چۆنێتی بەستنی کۆنفڕانس دیاری دەکەن.

.

ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتی گۆڕان وتیشی، بەپێی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، تەمەنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی درێژ دەکرێتەوە تا ئەوکاتەی کۆنفڕانسەکان دەبەستن و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا جڤاتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەو بارەیەوە دەدات.

.

سەبارەت بەوەی ماوەی درێژکردنەوەی دەسەڵاتەکان تاچەند دەبێت، ئاوات بەهادین ئاماژەی بەوەکرد، هیچ ماوەیەک دیاری نەکراوە، چونکە نازانن کەی دەتوانن کۆنفڕانس ببەستن و ئامادەکاری بۆ بکەن.

.

تەمەنی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی و جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان لە 25ی تەموز واتە دوو ڕۆژی دیکە کۆتایی دێت و دەسەڵاتی یاساییان نامێنێت، بە وتەی ئەو ئەندامەی جڤاتی گشتى بۆیە ماوەی دەسەڵاتەکان درێژدەکەنەوە، بۆ ئەوەى بۆشایی یاسایی لە بزووتنەوەکە دروست نەبێت.

.

رۆژى 25ی تەموزی 2017 بە دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان، عومەری سەید عەلی، بە ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەکە هەڵبژێردرا.

.

هاوکات، شەش کەسی دیکە بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێردران، کە بریتی بوون لە، جەمال حاجی محەمەد، محەمەد تۆفیق ڕەحیم، عوسمان حاجی مەحمود، جەلال جەوهەر و شۆڕش حاجی.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل