Shadow Shadow

ئەندامێکى ئەنجومەن: کۆمپانیایەکى بێ مۆڵەت 80٪ی داهاتی دەروازەی سنوری پشتە بۆخۆى دەبات

21:06 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، کۆمپانیاییەک بە بێ مۆڵەت 80٪ی داهاتی دەروازەى سنورى پشتە بۆ خۆى دەبات، دەشڵێت، بەرپرسان و حیزبەکان لە پشت ئەو کۆمپانیایەن.

.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “لە سنوری دەروازەی پشتە، کۆمپانیای ‘لۆکس ئیجینسی’ بەبێ ھیچ مۆڵەتێکی فەرمی وەزارەتی دارایی کار دەکات، هەروەها 80%ى داهاتى ئەو مەرزە بۆ خۆى دەبات”.

.

لەبارەی مۆڵەتی ئەو کۆمپانیایانەی لە دەروازە سنورییەکاندا کاری پشکنین دەکەن، ناس کورد پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە کرد، بەڵام ڕەتیانکردەوە هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بدەن.

.

محەمەد شێخ وەهاب ئاماژەی بەوەشکرد، یاداشتێک بەرزدەکەنەوە بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و داوادەکەن ئەو کۆمپانیایە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت و لەکار بخرێت، “چونکە ناکرێت بێ هیچ مۆڵەتێک پارە لە خەڵک وەربگرن و خەڵک بڕوتێننەوە”.

.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشى ئاشکراکرد، لە دەروازەکانی دیکەش بە هەمان شێوە، کۆمپانیا و کەرتی تایبەت کار دەکەن و پشکنین بۆ ئەو کاڵایانە دەکەن کە بە دەروازەکەدا تێدەپەڕن و مۆڵەتییان هەیە، بەڵام ئەوانیش پێویست ناکات هەبن و پێویستە حکومەت خۆی ئەو کارانە بکات و داهاتەکەی بگەڕێتەوە بۆ حکومەت.

.

بە وتەی محەمەد شێخ وەهاب: “زۆربەی ئەو کۆمپانیایانە بەرپرسە حیزبییەکان و حیزبەکانیان لەپشتەوەیە و قازانجی ئەوانی تێدایە، بۆیە حکومەتیش خۆی کارەکان ناکات و داویەتی بە کەرتی تایبەت”.

.

 

دەروازەى سنورى پشتە، دەکەوێتە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و سەر بە ناحییەى بەمۆیە، لە چەند مانگى ڕابردووشدا شاندێکى باڵاى حکومەتى عێراق سەردانى ئەو مەرزەیان کردووە بۆ ئەوەى بە فەرمى وەک مەرزێکى نێودەوڵەتى بناسرێت.

 

 

 

.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل