fbpx
Shadow Shadow

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی چەند زانیارییەک لەبارەى كۆنگرەی حزبەكەی ئاشكرا دەكات

11:52 یه‌ك شه‌ممه‌ 19 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی پێی وایە لە كۆنگره‌ى ئەمجارەی حزبەكەیدا كەسانی نوێ دەچنە ناو سەركردایەتی ئەو حزبە و دەشڵێت، “گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرامی پارتی دەکرێت”.

.

عەلی حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە کە “كۆنگرەی پارتی بەپێی ھەلومەرجی ئێستا دەبێت و گۆڕانکاری لە پەیڕەو و پڕۆگرامی حزبەکەدا دەکرێت”.

.

دەشڵێت، لیژنەیەکی باڵا بۆ ئەنجامدانی كارەكانی کۆنگرەی پارتی پێکھاتووە.

.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد: “كۆنگره‌ى ئەمجارە دەبێتە کۆنگرەیەکی نەوعی و خوێنی نوێ دێتە ناو سەرکردایەتی پارتی”.

.

دوێنێ شەممە، 19ی کانونی دووەمی 2020، له‌ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی  بڕیار درا لە ساڵی 2020دا كۆنگرەی حزبەكە ئەنجام بدرێت بێ ئەوەی ڕۆژی بەستنی كۆنگرەکە ئاشكرا بكرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل