fbpx
Shadow Shadow

ناس کورد چەند زانیارییەکى نوێ دەخاتەڕو

ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتى خۆیان بۆ هەمان کورسی نێو حیزبەکەیان کاندید دەکەنەوە؟

22:31 چوار شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتو، کۆنگرەى چوارەمى یه‌كێتى نیشتیمانى کوردستان ببەسترێت، کە له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌و حیزبه‌وه‌ دیاریكراوە.

,

له‌ئێستاشدا یه‌كێتى هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌و به‌ستنى ئەو کۆنگرەیە چڕ و خێرا کردووەتەوە، ئاماده‌كارییه‌كانى پێشخستوه‌ و  پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ به‌رده‌وامه‌ و هێشتا كۆتاییه‌كه‌ى ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌، ژماره‌یه‌ك له بەرپرسانى ئەو حیزبەش باس له‌ ئه‌گه‌ر دواخستنى كۆنگره‌كه‌ بۆ چه‌ند ڕۆژێك له‌ واده‌ى خۆى ده‌كه‌ن، کە بڕیارە لە 7ى کانونى یەکەم ى ئەمساڵ ببەسترێت، به‌ڵام تا ئێستا یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ هیچ بڕیارێكى فه‌رمى ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

,

لەبارەى خۆکاندیدکردنەوە یان نەکردەوەیان بۆ هەمان پۆست، تا ئێستا هیچ یه‌كێك له ‌ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى به ‌فه‌رمى هیچ شتێکیان ڕانەگەیاندووە، به‌ڵام ده‌نگۆى خۆكاندید نه‌كردنه‌وه‌ى چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌و دوو ئۆرگانه‌ى یەکێتى هەیە.

,

به‌گوێره‌ى چه‌ند زانیارییه‌ک کە ناس كورد لەنێو حیزبەکەوە دەستى کەوتون، دەرکەوتوە تا ئێستا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عه‌دنان موفتى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و جه‌میل هه‌ورامى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى باسیان له‌وه‌ كردووه،‌ له ‌كۆنگره‌ى چواره‌م جارێكى تر خۆیان كاندید ناكه‌نه‌وه‌.

,

بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى حیزبەکە، مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى، به‌رزترین ئۆرگانى جێبه‌جێكردنى یه‌كێتییه‌ و پێکدێت لە نۆ بۆ 11 ئەندام، له ‌كۆتایی ساڵى 2017 به ‌بڕیارى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى ئه‌و ئۆرگانه‌ هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه،‌ به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بڕیاره‌كه‌ كارى پێنه‌كرا و دووباره‌ مه‌كته‌بى سیاسى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرده‌وه‌، به‌پێى ئه‌و پڕۆژانه‌شى كه‌ ئاماده‌ كراون بۆ كۆنگره‌، هه‌ریه‌كه‌ له ‌ئۆرگانه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى ئێستا نامێنن و ناو و پەیکەریان ده‌گۆڕدرێت.

,

به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى ناس كورد، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عومه‌ر فه‌تاح و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، جارێكى تر خۆیان كاندید نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا به‌ فه‌رمى ئه‌وه‌یان نه‌خستوه‌تەڕو.

,

هەرچەندە دەنگۆى ئەوە هەبو کە سەعدى ئەحمەد پیرە، ئەندامى مەکتەبى سیاسی یەکێتى جارێکى تر خۆى نەپاڵێوێتەوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانەى ڕەتکردەوە و تایبەت بە ناس کوردى وت: “سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خۆم كاندید بكه‌مه‌وه،‌ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌وباره‌وه‌ ده‌وترێن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌”.

,

ئەندامانى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتى خۆیان بۆ هەمان کورسی نێو حیزبەکەیان کاندید دەکەنەوە؟

لەلایەکى ترەوە، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى یه‌كێتى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم و پەرله‌مان پله‌ى ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تییان هه‌یه‌، جگه‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى كوڕه‌ بچوكى تاڵه‌بانى، بەشێک لەوانیش ‌بێگه‌رد تاڵه‌بانى و خالید شوانى و حه‌مه‌ى حه‌مه‌ سه‌عید كه‌ ئێستا وه‌زیرن له‌ كابینه‌ى نۆیه‌م، تا ئێستاش هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ بە فەرمى خۆكاندید كردنه‌وه‌یان له ‌كۆنگره‌ى چواره‌م بۆ هەمان پلەى حیزبى یان خۆ کاندید نەکردنیان ڕانەگەیاندووە.

,

هه‌رچى پۆستى سه‌رۆكى پەرله‌مانیشه‌ كه‌ پشكى یه‌كێتییه‌ و له‌لایه‌ن ڕێواس فایه‌قه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌، ناوبراو ئه‌ندامى سه‌كردایه‌تى یه‌كێتییه و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، تا ئێستا هیچ بڕیارێكى نه‌داوه لەبارەى خۆى كاندید کردن یان نەکردنەوەى بۆ پۆستى ئەندامى سەرکردایەتى.

,

بێدەنگبوونى ئەندامانى مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتى و یەکلانەبوونەوەیان، ڕەنگە سەر بکێشێت بۆ ئەوەى بەشێکى زۆریان لەهەمان پۆستدا خۆیان کاندید بکەن و کورسیی خۆیان لەو دوو ئۆرگانە بۆ کەسی دیکە جێنەهێڵن.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل