fbpx
Shadow Shadow

لایەنە پەیوەندیدارەکان دۆسیەکە میوانداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن دەکات

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی عەریزەی ئەلکترۆنی دەدات

14:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ئەنجومەنی پاڕێزگای سلێمانی، بۆ تاوتوێکردنی پرسی بە ئەلکترۆنی کردنی عەریزەکان لە دادنوسی سلێمانی، بە میوانداری ژمارەیەک لایەنی پەیوەندیدار کۆدەبێتەوە.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئەیلوولی 2019، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، تێیدا میوانداری هەریەکە لە سەرۆکی دادنووسی سلێمانی، داواکاری گشتی، نوێنەری دادگای دەستپاکی و کۆمپانیای ئینفۆر دەکات.

.

لەوبارەوە ڕێکەوت زەکی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وابڕیاربوو سبەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ساز بکرێت، بەڵام بەهۆی پشووی فەرمییەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ ڕۆژی سێشەممە.”

.

وتیشی: کۆبوونەوەکە دوو تەوەری سەرەکی دەگرێتە خۆی، یەکەمیان تاوتوێکردنی پرسی بە ئەلکترۆنی کردنی عەریزە نووسەکان لە دادنوسی سلێمانی.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لە کۆبوونەوەکەدا هەوڵدەدەن ڕێکارێکی یاسایی بدۆزنەوە بۆ ڕاگرتنی ئەو بڕیارەی حکومەت بە شێوەیەکی کاتی، تا ئەو کاتەی نووسراوێک ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەن بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە.

.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی جەختی لەوەشکردوە، ئەنجوومەنی پارێزگا دەسەڵاتی ڕاگرتنی بڕیارەکەی نییە، چونکە هەڵوەشاندنەوە و ڕاگرتنی بڕیاری بە ئەلکترۆنی کردنی عەریزە نووسەکان لە دەسەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان.

.

پرسی گرانبوونی نووسینی عەریزەیەک لە دادنوسەکانی هەرێمی کوردستان لە سێ هەزارەوە بۆ 29 هەزار، کاردانەوەی فراوانی درووستکرد و لە ژێر فشاردا کۆمپانیای جێبەجێکار بڕەکەی بۆ 15 هەزار دینار کەمکردەوە.

.

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەوڵی ڕاگرتنی پڕۆژەی عەریزەی ئەلکترۆنی دەدات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل