fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ڕەخنە لە ڕێكاری سەردانیکردنی شاندەكەی حکومەتی عێراق دەگرێت

18:57 یه‌ك شه‌ممه‌ 14 نیسان 2019
article image

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێكی حكومەتی عێراق سەردانی پارێزگای کەرکوکیان کرد، ئەندامیکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش، ڕەخنەی توند لە ڕێکاری سەردانەکەی شاندەکە دەگرێت.

.

ئەحەمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “وەک ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك نازانین ئامانجی سەردانی ئەو شاندەی حکومەتی عێراق چیبووە، چونکە تەنها سێ ئەندامی ئەنجومەنیان بەشداری پێکردووە لە کۆبوونەوەکانیان لە شارەکە”.

.

“ئێمە نازانین ئەو ڕێكارانەی شاندەکە گرتیانە بەر لە کۆبوونەوەکانیاندا لە سەر ڕاسپاردەی كێ‌ بووە، بەڵام ڕێکارێکی باش نەبووە”، ئەو ئەندامەی یەکێتی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک وای وت.

.

لە لایەکی ترەوە بێستون زەنگەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: “ئێمە وەك نوێنەری شاری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئاگاداربوون لە كارەكانی شاندە حكومییەكە، پەرلەمانتار ‘جەمال محەمەد’مان دەستنیشان كردووە بۆ یاوری شاندەكە، ئەو ئاگاداری کاروباری شاندەکەیە”.

.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، سەردانی شاندی حکومەتی عێراق بۆ کەرکوک، تایبەتە بەو دۆخەی ئێستا کەرکوکی تێکەوتووە لە ڕووی ئابوری، ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە.

.

هەرچەندە دەنگۆیەک هەبوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتی شاندەکە بکات، بەڵام شاندەکە بەبێ عادل عەبدولمەهدی سەردانەکەیان دەستپێکرد، کە پێكهاتبوون لە وەزیرانی کارەبا، شارەوانی، نەوت و سەرچاوە ئاوییەکان، ئەمڕۆش لەگەڵ ڕاکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت، کۆبوونەوە.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل