fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەک بۆ هەرزانکردنی نرخی دەرمان پێشکەشدەکات

23:04 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەیەکی بۆ هەرزانکردنی نرخی دەرمان پێشکەشدەکات و گلەیی لەوە دەکات ئەو نرخەی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان بۆ دەرمان دیاریان کردووە دوو هێندەی ئەو نرخەیە کە لیژنەکەیان بەو پڕۆژەیە پێشکەشیکردووە.

.

لیژنەی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نوسراوێکدا رایانگەیاندووە، پڕۆژەیەکیان ئامادەکردووە بۆ ڕێگریکرن لە پرۆسەی بەرزبوونەوەی نائاسایی نرخی دەرمان لە پارێزگای سلێمانی لەبەرامبەر هەوڵی وەزارەتی تەندروستی و لقی سلێمانی سەندیکای دەرمانسازان کە بە بیانووی یەکخستن و جێگیرکردنی نرخی دەرمان نرخی دەرمانیان بەرزکردۆتەوە.

.

لیژنەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئەو نووسراوەیان لە ڕێگەی ئەنجومەنی پارێزگاوە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان کردووە، بۆ چارەسەری گرفتی بەرزبوونەوەی نرخی دەرمان و لەهەمانکاتیشدا پڕۆژەی چارەسەری جێگیرکردن و یەکخستنی نرخی دەرمان.

.

لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە زەمینەسازییەکان بۆ جێگیرکردنی نرخی دەرمان لە چەند خاڵێکدا باسیان لەوەکردووە، پێویستە دەرمانخانە تەنها لەکۆگای دەرمان، دەرمان بکڕێت بەپێچەوانەوە دەبێت بەسزای ماددی سزا بدرێت و لیژنە هاوبەشەکانی نێوان قایمقامیەت و تەندروستی و سەندیکا بۆ بەدواداچوون بە بەردەوامی هەبێت.

.
هەر بەپێی زەمینەسازییەکانی لیژنەکە، دەبێت پێگەی ئەلکترۆنی و ژمارەی تەلەفۆن هەبێت بۆ گەیاندنی ڕاستەوخۆی سکاڵای هاوڵاتیان کەدەبێتە چاودێری دووەم بەسەر پڕۆسەکەوە.

.

هاوکات لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشنیارێکی کردووە بۆ شێوازی جێگیرکردنی نرخ کە بەپێی پێشنیارەکە، نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان 50 دینار بۆ 500 دیناربێت 60٪ سودی بخرێتە سەر و نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە 500 دینار بۆ 5000 دینار بێت 50٪ سوودی بخرێتە سەر.

.

هەروەها، نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاتر لە 5000 دینار بۆ 10.000 دینارە، 30٪ سوودی بخرێتەسەر و نرخی ئەو دەرمانانەی لەنێوان زیاترلە 10.000 دینار بۆ 25.000 دینارە 25٪ سوودی بخرێتەسەر.

.

هاوکات نرخی ئەودەرمانانەی لەنێوان زیاترلە 25.000 دینار بۆ 100.000دینار بێت 15٪ سوودی بخرێتەسەر و نرخی ئەودەرمانانەی زیاترن لە 100.000 دینار 10٪ سوودی بخرێتەسەر.

.

لە کۆتایی نووسراوەکەدا لیژنەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە، ئەو نرخەی ئێستا وەزارەتی تەندروستی و سەندیکای دەرمانسازان دیاریان کردوە دوقاتی ئەو پڕۆژەیەیەی لیژنەکەی ئەوانە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل