fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دەربارەی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا دەرکران

16:45 سێ شه‌ممه‌ 17 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا دارایی گشتیی هەرێم ڕێکبخرێتەوە و هەروەها سەرۆکی حکومەت داوای لە چەند وەزارەتێک کرد میکانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ دابەشکردنی موچە.

،

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری کرد و بۆ یەکەمجاریش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین ئەنجامدرا.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی حکومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، دارایی گشتی هەرێم ڕێكبخرێتەوە بە ئاراستەی خزمەتكردنی هاووڵاتییان و کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەكان.

،

ئاماژە بەوەشکراوە، پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێناو دابینكردنی شایستەی دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

،

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەت، هەر لە كۆبوونەوەكەدا وەزارەتەكانی دارایی و ئابووری و ناوخۆ و كاروباری پێشمەرگە و دەزگای ئاسایش ڕاسپێردران لە نزیكترین دەرفەتدا میكانیزمی گونجاو بدۆزنەوە بۆ خەرجكردنی مووچە و بە تایبەتی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ بە مەرجێك ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بكرێت لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

،

كۆبوونەوەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە كە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، دارایی گشتی ڕێكدەخرێتەوە بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی هاووڵاتییان و دابینكردنی بژێوییان و خەرجییە گشتییەكانیش كەم دەكرێنەوە، كە ئەمەش بەشێكە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

،

هەروەها بڕیاردرا كە پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی بەردەوام بێت لە پێناو دابینكردنی شایستەی دارایی و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان.

،

 

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا كە هەڵمەتی كۆكردنەوەی پیتاك و هاوكاریی دارایی هەڵمەتێكی نیشتمانی بێت و لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران بێت و دواتر داهاتەكەی بە شێوەیەكی روون و دادپەروەرانە لەسەر ئاستی پارێزگا و قەزا و ناحیەكان خەرج بكرێتەوە لە پێناو پڕۆژەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

،

سەرۆکی حکومەت ڕاشیگەیاند: “سوپاسی هەموو ئەو خاوەن موڵك و سەرمایەدارانە دەكەم كە ئامادەییان دەربڕیووە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنادا”.

،

هەروەها سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خۆڕاگریی خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد و داواشی لێكردن كە بۆ پاراستنی ژیان و سەلامەتیی خۆیان بەردەوام بن لە هاوكاریی و پابەندبوون بە ڕێكار و ڕێنماییەكان، هەروەها سوپاسی هەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتیشی كرد و ڕۆڵی هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە و پزیشك و كارمەند و فەرمانبەرانی تەندروستی بەرز نرخاند لە ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا.

،

هاوکات، سوپاسی هەموو ئەو خاوەن موڵك و سەرمایەدارانەی كرد كە بە دەنگ بانگەوازی سەرۆكی حكومەتەوە هاتوون و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاریی پێویست بۆ سووككردنی بارگرانی ئەو كەسانەی كە زەرەمەند بوون لە ئەنجامی جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاریی دارایی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا،

،

 

ئاماژە بەوەشکراوە بۆ ئەو مەبەستەش، سەرجەم ئەو هەوڵانەی دەستپێكراون، لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا كۆدەكرێنەوە، هەروەها داواشی لە حكومەتی فيدراڵی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد لەمبارەیەوە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن.

،

هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە بەم زووانە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە نەوت و گاز ئەنجام بدرێت بە مەبەستی تاووتوێكردنی دەرفەتەكانی ڕێكخستنەوەی داهات و خەرجییەكانی نەوت وگاز بە ڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی و لێکەوتە داراییە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەكان.

 

ئەنجومەنی وەزیران بە ئۆنڵاین کۆبووەوە و چەند بڕیارێک دەربارەی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا دەرکران

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل