fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و تاوتوێی “پێشهاتی لەناکاو” دەکات

09:00 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی بارودۆخی سیاسی عێراق و سوریا و ئامادەكارییەكانی هەرێم بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەر پێشهاتێک دەکات.

.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و بارودۆخی سیاسی عێراق تاوتوێدەکات.

.

وتیشی، یەکێک لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتییە لە گفتوگۆکردن دەربارەی بارودۆخی سیاسی سوریا و پێشهاتە لە ناکاوەکان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک لە دەرئەنجامی گۆڕانکاریی ناوچەکە ڕوبدات، بەتایبەتی هاتنی ئاوارەکان.

.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەک، دانانی میکانیزمی پێویست بۆ زامنکردنی دەستەبەریی کرێکاران و پێدانی پارەی بەشدارییەکانی کرێکاران گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل