fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنی ناوەند: ئەگەر سەرکردایەتی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە دیارى نەکات ئێمە ئەو بڕیارە دەدەین

14:59 شه‌ممه‌ 10 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى ناوەندی یەکێتى ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەمزوانە بڕیاری دیاریکردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا “ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات.”

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتى دەڵێت، “بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بووە پێداویستیەکی گرنگ و هەنوکەیی بۆ یەکێتی.”

.

دەشڵێت، “وەک ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و فشارەکانمان بەردەوامە بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێکی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی کۆنگرە هەنگاو بنێین.”

هاوکات داواش لە ئەنجومەنى سەرکردایەتی دەکات “لە کۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێک لە بەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل