fbpx
Shadow Shadow

"دوای جەژن دەست بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەکەین"

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی لەبارەی کۆنگرەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

15:32 چوار شه‌ممه‌ 07 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی سەبارەت بە ڕۆژی بەستنی کۆنگرە لە 21ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردایەتیدا ئەو ڕۆژە دیاریبکرێت بۆ بەستنی کۆنگرە، کە “ڕۆژى شەهیدانى یەکێتی”یە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕایگەیاندووە: “دەستخۆشی لە مەکتەبی ڕێکخستن دەکەین کە ئەوانیش ڕۆژی پێشنیازکراوی ئێمەیان بۆ بەستنی کۆنگرە کە رۆژی (21/11/2019) بە ڕۆژێکی گونجاو دەزانن بۆیە ئێمە داوا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین لە کۆبوونەوەی داهاتویاندا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدەن بە پێی ئەو ئەرکەی کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بۆیانی دیاری کردووە، چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جدی لە بەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە ‌و بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ ‌و هەنوکەیی بۆ یەکێتی” .

.

ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاماژەی بەوەشكردووە: “سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەی پەیڕەویش کە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ ئەو ئەرکە لە سەر شانی ئەنجومەنی ناوەندیە، سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بە مەبەستی دەوڵەمەندکرنی پڕۆژەکە ئەرکیان کێشاوە و کۆمەڵێک بیرۆکە وتێبینی و پێشنیاریان بۆ ئەنجومەنی ناوەندی ناردووە، لە دوای پشووەکانی جەژن دوا هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بۆ ڕەشنوسی پرۆژە پەیڕەوی ناوخۆ دەکەین و لە کۆبوونەوەی فراواندا هەمواری دەکەین، بۆیە هەرکەس پڕۆژە و پێشنیازی دیکەی هەیە با بەزووترین کات بۆمان بنێرێت”.

.

جەختیشکراوەتەوە، پاش هەموارکردنی ڕەشنوسی پڕۆژە پەیڕەوی ناوخۆ، جارێکی دیکە وێنەیەکی دەنێرین بۆ جێگرانی سکرتێری گشتی و دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم ئۆرگانەکانی دیکەی یەکێتی، پاشان دەبێتە پرۆژەی ئامادەکراوی فەرمی ئەنجومەنی ناوەندی بۆ بەردەم ئەندامانی کۆنگرەی چوارەم.

.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی ناوەندی، پێشنیازی کرد کە ئەمساڵ و لە ڕۆژی یادی شەهیدانی یەکێتیدا کە بەرواری 21ی تشرینی دووەم دەکات، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی ببەسترێت.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل