fbpx
Shadow Shadow

بە شەلاتى ناویان دەبات

ئەنجومەنی دادوەری؛ هەر کەس تەقە لە خۆپیشاندەران بکات لەسێدارەى دەدەین

17:54 شه‌ممه‌ 26 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد–

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق بکوژی خۆپیشاندەرانی عێراق بە “شەلاتی” ناودەبات و دەڵێت “لەسێدارەیان دەدەین”.

.

ئەمڕۆ (شەممە، 26ی تشرینی یەکەمی 2019)، عەبدولستار بەیرەقدار، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق راگەیەندراوێکى لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ و دوێنێی شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بڵاوکردەوە.

.

.

عەبدولستار بەیرەقدار لە  راگەیەندراوەکەدا  ئاماژە بەوە دەکات :”لەشارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەلایەن کۆمەڵێک “شەلاتی” نەناسراوەوە دەستڕێژ کراوەتە سەر هاووڵاتیان و  خۆپیشاندەران و دامودەزگا حوکمی و تایبەتییەکان، هەروەها ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان بڵاوکردووەتەوە لەنێو هاووڵاتیان و خراپی ڕەوشی ئەمنییان قۆستووەتەوە و کاری تاوانکاری دەکەن”.

.

بەیرەقدار ئاماژەی بەوە کردوە :”هەر کەسێک لەو “شەلاتیە” چەکدارانە دەستگیربکرێت کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە، بەگوێرەى ماددەی 192ی یاسای سزادانی عێراقی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین کە تیایدا ئاماژە بەوە کراوە (هەر کەس لەڕێی بەکارهێنانی چەکی دەوڵەتەوە هاووڵاتیان بکوژێت، سزای زیندانی هەمیشەیی یاخود لەسێدارەدان بەسەریدا دەسەپێنرێت”.

.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق، روونیکردەوە:”هەر کەسێک لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە خەڵکی هان بدات بۆ توندوتیژی و دروستکردنی ئاژاوە و شەڕی ناوخۆ و کوشتنی خەڵک و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان، یاخود هانی شەڕی تائیفی و فیتنە بدات ئەوە بەپێی ماددەی 195 سزای دەدەین کە زیندانی هەتا هەتایی دەکرێت و لەئەگەرى سەلماندنی تۆمەتەکانیشدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا دەسەپێنین”.

.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ (شەممە) فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق كه‌ پێكدێن له‌چه‌ند هێزێكى ئه‌منى عێراقى هاوبه‌ش راگەیەندراوێکیان بڵاوکردوە و ڕایانگه‌یاند :”له‌كاتێكدا خۆپیشاندان بۆ داواكردنى مافه‌ ڕه‌واكان ده‌ستیپێكردووه‌ كه‌ مافێكه‌ ده‌ستور دیاریكردووه‌، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌رفه‌ته‌كه‌یان بۆ كوشتنى خه‌ڵكى و برینداركردنیان و سوتاندنى موڵك و ماڵى گشتى و ماڵى خه‌ڵكى و تاڵانى بێویژدانانه‌ قۆستووه‌ته‌وه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانییه‌وه‌ به‌پێى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباران و تێكده‌راندا ده‌كات و به‌پێویستیشى ده‌زانێت ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ و مه‌یدانى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و یاسا شكێنیه‌ دابنرێت”.

.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە دوێنێ (هەینى)یەوە خۆپیشاندان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەستیپێکردەوە و بەگوێرەى دوایین ئاماریش لە خۆپیشاندانەکاندا 42 کەس کوژراوون و زیاتر لە 2500 کەسى دیکەش برینداربوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل