fbpx
Shadow Shadow

سەبارەت بە سەرکەوتنى ژنان لە تاکسیدا

ئەنجومەنی باڵای خانمان: فەتواکەی یەکێتیی زانایان سوکایەتیکردنە بە کەرامەتی ژنان و پیاوان

18:23 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، بەتوندی دژی فەتواکەی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی کوردستان وەستایەوە، کە تایبەت بو بە سەرکەوتنى ئافرەتان لە تاکسیدا.

,

ئەمرۆ هەینی، 6ی کانونی یەکەمی 2019، ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان په‌یامێكی له‌ باره‌ی فه‌توایه‌كی یه‌كێتی زانایان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: “ئەنجومەنی باڵای فەتوای مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی زانایانی ئیسلامی كوردستان بەبێ رەچاوكردنی ڕۆڵ و پێگە و مافەكانی ئافرەتان، چەند فەتوایەكی بڵاوكردووه‌تەوە دەربارەی كاری شوفێرانی تاكسی و ئافرەتان كە وروژاندنی ئەم بابەتانە خزمەت بە ئاشتەوایی و هاوژیانی و یەكسانی و مافەكانی مرۆڤ ناگەیەنێت، ئەم فەتوایە پێشێلکردنی کەرامەتی ژن و پیاوە”.

,

ئەنجومەنەکەی خانمان ئاماژەی بەوەشداوە: “فەتواکە سوکایەتییە بە برایانی شۆفێری تەکسی، هەروەها پێشێلكردنیشە بۆ كاری دامودەزگه‌ فەرمی و یاساییەكان و لەگەڵ بنەماكانی یەكسانی جێندەری یەكناگرێتەوە، كە یەكێكە لە هێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.

,

“پێویستە لیژنەی باڵای فەتوا هەستیارانەتر مامه‌ڵە لەگەڵ ئەم بابەتە كۆمەڵایەتی و هەستیارانەدا بكات”، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە.

,

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی چوارشەممە، 4ی کانونی یەکەمی 2019 یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان فەتوایەکی بڵاوکردبوەوە و ڕایگەیاندبو: “کاتێک دروست و شەرعییە کە ئافرەت تەکسی بەکاربهێنێت کە لەگەڵ هاوسەر یاخود مەحرەم یاخود هاوڕێیەکی خۆى بێت، یان شۆفێری تەکسییەکە ئافرەت بێت، بەڵام بەپێچەوانەی ئەوەوە دروست نییە ئافرەت لەگەڵ شۆفێرێکی تەکسیدا سەربکەوێت بە تەنها”.

 

لە ڕاپۆرتێکیدا ناس کورد ڕاى چەند چالاوانێکى ژنانى هەرێمى وەرگرت، ڕایانگەیاند: “ئەو فەتوایەى یەکێتیی زانایانیان هیچ پەیوەندییەکی بە کۆمەڵگەی کوردییەوە نییە”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل