fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە دەستی هەبوبێت لە کوژرانی سەرکردەکەى پەکەکە

15:23 سێ شه‌ممه‌ 09 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە لە کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکە تێوەگلابن، دەنگۆکانیش لەوبارەیەوە بە ناڕاست وەسف دەکات.

.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: “بوونی پەکەکە بەم شێوازەی ئێستایان لە هەندێ ناوچەی هەرێمی کوردستان، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕاکێشانی شەڕ و نائارامی بۆ ناو هەرێم، چەندین ساڵیشه‌ رێگرن لە ئاوەدانکردنەوەی زیاتر لە 800 گوند و ئاوایی هەرێمی کوردستان”.

 

.

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “لە چەند رۆژی ڕابردوودا، هەندێ میدیای نزیک لە پەکەکە، تۆمەتێکی ناڕەوایان خستۆتە پاڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، کە گوایە لە کوشتنی سەرکردەیەکیان تێوەگڵاون، بەداخەوە چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی نێوخۆییش بۆ سودی سیاسی پەرەیان بەم تۆمەتە بێبنەمایە داوە، ئێمە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، سەرلەبەری ئەم تۆمەتە ڕەتدەکەینەوە”.

.

“بەداخەوە بەم دواییانەش چەکدارانی پەکەکە خۆیان خستۆتە پەنای گوند و ئاواییەکانمان و بەم هۆیەشەوە هاوڵاتییانی سڤیلمان بوونەتە قوربانیی پێکدادانی نێوان ‌پەکەکە و تورکیا”، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى ئاسایشدا هاتووە.

.

 

لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم دەڵێت، کۆی سیستەمی ئیداریی هەرێم کە بەرپرسیارە لە پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیانی، دژی ئەو سیاسەتەی پەکەکەیە و خوازیارن کێشەکەیان بگوازنەوە بۆ گۆڕەپانی ڕاستەقینەی خۆیان و “ئەو ڕاستییە دەخەینەوە ڕوو کە کوردستانێکی ئازاد پێویستیی بە ئازادکردن نییە”.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل