fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران بۆ ئەمریکا: تۆڵەیەکی توندتان لێدەکەینەوە و ئەمەتان بەسەرەوە ناچێت

19:45 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

ئەنجومەنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای زیاتر لە 10 کاتژمێر لە کۆبونەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات و جەختیش لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق دەکاتەوە.

،

لە کاتژمێر 8:00ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ، هەینییەوە ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران لەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی لەکۆبونەدایە و کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەکە کۆتایی هات و ئەنجومەنەکە ڕاگەیاندراوێکی لەسەر کۆبونەوەکە بڵاوکردەوە.

،

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند: “ئەمریکا بە ئاسانی ڕزگاری نابێت لەو کارەی ئەنجامیدا و گەورەترین هەڵەی کردووە لە مێژووی خۆیدا لە ناوچەکە، هەروەها ئەمریکا بەرپرسە لە دەرئەنجامەکانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، هەرچییەک بێت”.

،

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەمریکا لەو کارەی بەئاسانی ڕزگاری نابێت و لەکات و شوێنیکی گونجاودا تۆڵەی کوژرانی سەردار قاسم سولەیمانی دەکەینەوە و ئەمریکاش باجەکەی دەدات”.

،

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران جەختیشیکردووەتەوە: “لەمەودوا ئێران پەیوەندی دەکاتەوە بە هێڵەکانی جیهاد و بەرگری بەشێوەیەکی بەرفراوانتر و بە ئاشکرا دژی وڵاتانی دوژمن و ئیتر سڵ ناکەینەوە”.

،

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەو ئەنجومەنە باڵایەی ئێران ئەوەش هاتووە: “تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی  و فەرماندە گەورەکانی هاوڕێی تۆڵەی لەناوبردنی داعش بوو لە عێراق و سوریا لەلایەن ئەمریکاوە، بەڵام ئێمە لەسەر ئامانجەکانی سولەیمانی بەردەوام دەبین و ڕژانی خوێنیشی ئێرانی و عێراقییەکان سورتر دەکات لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان و لەگەڵ گەلی عێراق بەهیچ شێوەیەک پەیوەندییەکانمان لاوازتر ناکەین لە داهاتوودا”.

،

دەربارەی ئەو کەسانەی کە خۆشحاڵ بوون بە ڕووداوەکە، ئەنجومەنەکە ڕەخنەی لێگرتون و ڕایگەیاندووە: “قاسم سولەیمانی مایەی شانازی و سەرکەوتنە بۆ ئێرانییەکان و هەموو مسوڵمانان و هەموو گەلانی ژێردەستە و چەوساوەی جیهان و کوژرانی ئەو فەرماندەیەمان زەرەرێکی گەورەیە لە جیهانی ئیسلامی و گەلی ئێران و ئەو کەسانەشی بەم تاوانە دڵخۆشن ئەوە مایەی لاوازی خۆیان و کوێربونیان بەرامبەر ڕۆڵ و پێگەی قاسم سولەیمانی و ئێران لە ناوچەکە”.

،

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی 3ی کانونی دووەمی 2020، قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هەشت فەرماندەی پاسداران وحەشد لە بۆردومانێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکادا کوژران و ئەوەش دڵی حکومەتی ئێران و سەرجەم هێزە ئێرانییەکانی ناوچەکەی داچڵەکاند.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل