Shadow Shadow

ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە و کارنامەى حکومەت دەخرێتە بەرباس

13:30 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دووەمین کۆبونەوەى خۆى ئەنجام دەدات و میکانیزمى جێبەجێکردنى کارنامەى حکومەت، دەخرێتە بەرباس.

.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێمەوە بڵاوى کردەوە، سبەینێ (دووشەممە) ئەنجومەنى وەزیرانى حکومەتى هەرێم دووەمین کۆبوونەوەى خۆى لەدواى دەستبەکاربوونى ئەنجام دەدات.

.

ئاماژەى بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێى میکانیزمى جێبەجێکردنى هێڵە گشتییەکان و کارنامەى حکومەت، دەکرێت.

.

کۆبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ رووداوى هیرشکردنە سەر چەند دیپلۆماتێکى تورکیا لە یەکێک لە رێستورانتەکانى هەولێر و کوژرانى سێ کەس و دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى هێرشەکە و یاریدەدەرێکى لەلایەن دەزگاى دژە تیرۆرى کوردستانەوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل