fbpx
Shadow Shadow

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەست

16:33 چوار شه‌ممه‌ 13 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم ڕایگەیاند، پشتیوانی لە پرۆژەی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن و لیژنەیەکیشی لەبارەى فەرمانبەرانى گرێبەستەوە پێکهێنا، لەبارەى پرسی دەستورى عێراقیشەوە جەختیکردەوە، “سازش لە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکان هەرێمی کوردستان ناکەین”.

,

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ى تشرینى دووەمى 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوى کۆبوونەوەکەش: “لە سەرەتای کۆبووەنەوەکەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە راپۆرتێکی دەربارەی پێکهاتەی وەزارەت و میلاک وخەرجییەکان و هەنگاوەکانی پڕۆژەی چاکسازی لە بواری کاروباری پێشمەرگە خستۆتەڕو، بڕیاردراوە لیژنەیەک بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەندامیەتی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرانی ناوخۆ و کاروباری پێشمەرگە و دارایی وئابوری، بۆ بەدواداچوونی بڕگەکانی راپۆرتەکەی وەزارەتی پێشمەرگە پێکبهێندرێت و دواتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت”.

,

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەى دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، راپۆرتێکی هەڵوەشاندنەوەی چەند مادەیەکى یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەو دۆسییەوە خستۆتەڕو، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردووەتەوە لەسەر: “پاراستنی دەسەڵات و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، کە بە هیچ شێوەیەک سازشیان لەسەر ناکرێت”.

,

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێندرێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچونەکە بخاتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران، وەک لە ڕاگەیەندراوەکەى ئەنجومەنى وەزیران هاتوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل