Shadow Shadow

ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى: کاتى کۆنگرەیە

18:36 دوو شه‌ممه‌ 10 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى لەبارەى بەستنى کۆنگرەى چوارەمى یەکێتییەوە ئامادەکارى دەکات، ئاماژە بەوەشدەکەن، کەشێکى گونجاو هاتووتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانى کۆنگرە.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى، کە ئەمڕۆ 10ى حوزەیرانى 2019 بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجومەنەکە لەئاستى سکرتارییەت و لێپرسراوى کۆمسیۆنەکانى ئەنجومەنى سکرتارییەت کۆبوەتەوە و ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە دۆخى ئێستاى یەکێتى کەشێکى گونجاوە بۆ کۆنگرەى چوارەم، ئاشکراشیکردووە: “لە جێگرى سکرتێرى گشتیەوە تا سەرجەم ئۆرگانەکانى ترى یەکێتى بە بەرپرسیارییەتیەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی  کۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن”.

.

ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى لەوبارەیەوە داوا لە ئۆرگانەکانى یەکێتى دەکات پێکەوە هەوڵى سەرخستنى کۆنگرە بدەن، دەشڵێت: ” پێویستە میدیای یەکێتیی دەرفەتێکی باش برەخسێنێت بۆ دەربڕینى ڕاوبۆچوون لەسەر کۆنگرەى چوارەم، هەر بۆ ئەومەبەستە ئەنجومەنى ناوەند ڕەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمی ئامادە و پەسەند کردووە”.

.

یەکێتى ساڵى 2010 کۆنگرەى سێهەمى خۆى بەست، سەربارى ئەوەى یەکێتى ساڵى 2014 پلنیۆمى بەست و بڕیارى کۆنگرەیدا، بەڵام بەهۆى قەیرانى دارایى و شەڕى داعشەوە کۆنگرەى دواخستووە.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل