Shadow Shadow

ئەنجومەنى دادوەرى چەند بڕیارێکى لەبارەى گێچەڵکردنى سێکسى بە ژنان دەرکرد

22:24 هه‌ینی 23 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق رێوشوێنى توند له‌دژى گێچه‌ڵكارانى سێكسى ژنان له‌نێو ده‌زگا حكومییه‌كاندا ده‌گرێته‌به‌ر و بۆ لەمەولا هێزه‌كانى پۆلیس ده‌توانن ببنه‌ شایه‌تحاڵى ڕووداوه‌كه.

.

به‌پشتبه‌ستن به‌بڕیارێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لە ساڵى 2018 كه‌ بۆ رێگریكردن له‌ گێچه‌ڵپێكردنى سێكسى دژى ژنان له‌نێو داموده‌زگا حكومی و شوێنه‌ گشتیه‌كان و  به‌سزا گه‌یاندنى گێچه‌ڵكاران ده‌ری كردووه، ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى چه‌ند بڕیار و ڕێنماییه‌كى نوێى له‌و باره‌وه‌ ده‌ركرد.

.

بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق كه‌ واژووى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى له‌سه‌ره‌ و ڕۆژى 21 ئه‌م مانگه‌ به‌ناونیشانى چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى گێچه‌ڵپێكردنى سێكسى دژ ژنان ده‌رچووه‌ و ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى دادگاى ته‌میز و ده‌سته‌ى سه‌رپەر‌شتیارى دادوه‌رى و دادوه‌رى گشتى كراوه‌، تیایدا هاتووه: “هێزه‌كانى پۆلیس له‌شوێنه‌ گشتیه‌كاندا بوونیان هه‌یه‌ بۆ چاودێریكردنى ڕوداوه‌كانى گچێه‌ڵپێكردن و ده‌ستگیركردنى ئه‌وانه‌ى گێچه‌ڵ به ژنان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ گچێه‌ڵكاردا بكرێت و تیمه‌كانى پۆلیسیش ده‌توانن له‌دادگا ببنه‌ شایه‌ت به‌سه‌ر ئەو  گێچه‌ڵكارەى كه‌ ده‌ستگیرى ده‌كه‌ن”.

.

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق، روونیکردۆتەوە، له‌كاتى گچێه‌ڵكردنى سێكسى به ژنانى فه‌رمانبه‌ر ده‌بێت ئه‌ندامێكى مێینه‌ ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه‌ بێت كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گێچه‌ڵپێكردنى فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ داده‌مه‌زرێت ئه‌وه‌ش به‌پێى ماده‌ى (10) له‌یاساى رێككارى كاروباره‌كانى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و كه‌رتى گشتى ساڵى 1991.

.

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى داواى كردووه‌ میدیاكان هاوكاریان بكه‌ن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى پۆسته‌رى تایبه‌ت به‌هۆشیارى له‌سه‌ر پرسه‌كه‌ و جۆرى  ئەو سزایانەى كه‌ڕووبه‌ڕووى گێچه‌ڵكار ده‌كرێته‌وه‌.

.

هاوكات ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق داواى كردووه‌ چه‌ند یاسایه‌كى تر له‌وانه‌ یاساى كارى ساڵى 2015 كه‌ تیایدا ڕێگرى له‌ ڕودانى گێچه‌ڵكردن به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات به‌دواى كار ده‌گه‌ڕێن یاخود فه‌رمانبه‌رن، كارا بكرێنه‌وه‌.

.

دیارده‌ى گێچه‌ڵپێكردنى سێكسى دژ به‌ ژنان جیهانییه‌ و له‌زۆربه‌ى وڵاتاندا به‌ڕێژه‌ى جیاجیا بوونى هه‌یه‌ به‌ڵام وڵاتانى پێشكه‌وتوو توندترین سزایان بۆ كه‌سى تۆمه‌تبار داناوه‌ و به‌سه‌ریشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌هه‌رێمى كوردستانیش ده‌مێكه‌ میدیاكان باس له‌بوونى دیارده‌كه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام تا ئێستا له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ هیچ یاسایه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌سه‌ند نه‌كراوه‌.

ئەنجومەنى دادوەرى چەند بڕیارێکى لەبارەى گێچەڵکردنى سێکسى بە ژنان دەرکرد

ئەنجومەنى دادوەرى چەند بڕیارێکى لەبارەى گێچەڵکردنى سێکسى بە ژنان دەرکرد

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل