fbpx
Shadow Shadow

ئەنجامە بەراییەکان: پارتی پارێزگارانى بۆریس جۆنسن براوەى هەڵبژاردنی گشتیی بەڕیتانیایە

09:41 هه‌ینی 13 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

بۆریس جۆنس توانى سەرکەوێت و ژمارەى کورسییەکانى پارتەکەى ئەو ڕێژەی تێپەڕاندووە، کە بۆ پێکهێنانى حکومەت پێویستە، وەک ئەنجامە بەراییەکانى هەڵبژاردنە گشتییەکەى بەڕیتانیا دەریانخستوە.

,

بەگوێرەی ئەو ئەنجامە بەراییانەى لەبارەى هەڵبژاردنە گشتییەکەى بەڕیتانیا بڵاوکراوەتەوە، پارتی پارێزگارانی بەڕیتانی بە سەرۆکایەتى بۆریس جۆنس براوەى هەڵبژاردنەکەیە و ئەگەرى هەیە ڕێژەى کورسییەکانى بەجۆرێک بێت بە تەنها حکومەت پێکبهێنێت.

,

بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەکان، پارتەکەى بۆریس جۆنس ژمارەى کورسییەکانى گەیشتوەتە 326 کورسى بەوەش ئەو رێژەیەى تێپەڕاندووە کە بۆ پێکهێنانى حکومەت پێویستە.

,

ئەو هەڵبژاردنە گشتییە، سێیەمین هەڵبژاردنە کە لەماوەی کەمتر لە پێنج ساڵدا لە بەڕیتانیا بەڕێوە چوبێت، یەکەمین جاریشە لەماوەی 100 ساڵی رابردوودا کە هەڵبژاردنى ئەو وڵاتە لە مانگی دیسەمبەر (کانونى یەکەم) بەڕیوەبچێت.

,

ململانێی هەڵبژاردنەکە لەنێوان پارتی پارێزگاران بە سەرۆکایەتیی بۆریس جۆنسن و پارتی کرێکاران بە سەرۆکایەتیی جێرمی کۆربین بەڕیوەچو، پێش هەڵبژاردنەکە جۆنسن بەڵێنی کۆتاییهێنانی ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی دا و ڕایگەیاند، ئەگەر سەرکەوتن بەدەستبهێنێت تەواوەی پلانی چونە دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا جێبەجی دەکات، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەو پرۆسەیە دەستپێبکات.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل