fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو (بەڵگە)

08:32 یه‌ك شه‌ممه‌ 15 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

پزیشکی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا وێنەى پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و پکشنینەکە نێگەتیڤ دەرچوو، واتە توشی کۆرۆنا نەبووە.

.

شۆن کونلی، پزیشکە تایبەتەکەى ترەمپ وتی، “ئێوارەى دوێنێ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ترەمپ دەرچووە، هەرچەندە هەفتەى ڕابردوو لە فلۆریدا نانی لەگەڵ شاندی بەرازیلیدا خواردووە، بەڵام هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەى نییە.”

.

دوێنێ ترەمپ بەهۆی کۆرۆناوە باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیاند و 50 ملیار دۆلاری تەرخان کرد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى.

.

پێشتر ترەمپ وتی کە هەست بە هیچ نیشانەیەک ناکات هەرچەندە تەوقەى لەگەڵ کەسانێکی زۆر کرد و دژی ڕێکارەکانی خۆپاراستن جوڵایەوە.

.

تائێستا دوو هەزار و 951 کەس لە ئەمریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون و 55 کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو (بەڵگە)

ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو (بەڵگە)

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل