fbpx
Shadow Shadow

ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا

14:30 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.

.

ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند :” لە کۆی 38 هەزار و 284 خوێندکار کە فۆڕمیان پێشکەش بە زانکۆ لاین کردووە، زیاتر لە 28 هەزاریان لە خوێندنی گشتی واتە خۆڕایی وەرگیراوون و ناویان دەرچووە، کە دەکاتە ڕێژەی 74٪”.

.

وەزیری خوێندنی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی 8٪ لە خوێندنی پاڕالێڵ وەرگیراون و ڕێژەی 14٪ش لە خوێندنی ئێواران وەرگیراوون.

.

هاوکات لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا  خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، کە هەزار و 481 خوێندکار وەرنەگیراوون، ئەویش بەهۆی ئەوە بووە کە ئەو خوێندکارانە ئەو بەشانەی پڕیان کردووەتەوە لەگەڵ نمرەکانیاندا نەگونجاوە، ئەوانیش دەتوانن تانە بگرن و دووبارە فۆڕم پڕ بکەنەوە و ئەوانیش وەردەگیرێن.

.

هەروەها ئەوەش خرایەڕوو، کە سێ هەزار و 200 خوێندکاری ساڵی ڕابردووش کە وەرنەگیرابوون، ئەمساڵ ئەوانیش وەرگیران.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل