Shadow Shadow

ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم رادەگەیەنرێت

19:55 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند “ئەمشەو ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى 12ى ئامادەیى رادەگەیەنرێت”.

.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى وەزارەتى پەروەردە، ئەمشەو کاتژمێر (10) ئەنجامى تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکرێت.

.

کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “کاتژمێر 10ی ئەمشەو ئەنجامی کۆتایی خولی دووه‌می ئه‌زموونه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی بۆ ئەمساڵی خوێندن لە  به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و هه‌روه‌ها پیشه‌ییه‌كان رادەگەیەنین”.

.

وتیشی، ئەوەی جیاوازە لە جارەکانی ڕابردوو، لەمجارەدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نمرەکاندا، فۆڕمی تاقیکردنەوەکانیش بڵاودەکەنەوە و هەر خوێندکارێک وەڵام و ئەنجامەکانی خۆی دەبینێت.

.

بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر خوێندکارێک ڕەخنەی هەبێت لە نمرەکەی دەتوانێت تانە لە نمرەکەی بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی فۆڕمەکانیش بڵاودەکەنەوە، لەمجارەدا تانەکان زۆر کەم دەبن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل