fbpx
Shadow Shadow

"حەشدی شەعبی کۆمەڵێک گروپی جیاجیای بێ کۆنتڕۆڵن"

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی داواکارییەکی کوتلەی نەسری دایەوە

22:47 چوار شه‌ممه‌ 03 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

ئەمینداری گشتی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر بۆ تێكه‌ڵكردنى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ به‌سوپاى عێراق به‌فه‌رمى نازانێت و ده‌شلێت: “پێشمه‌رگه‌ جیاوازه‌ له‌حه‌شدى شه‌عبى و له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌یاسا ڕێكخراوه‌.”

.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ تێكه‌ڵكردن و ڕێكخستنى پیشمه‌رگه‌ به‌ سوپاى عێراق فه‌رمى نیه‌ و ته‌نها گوزارشت  له‌ خواستى تایبه‌تى ئه‌و كوتله‌یه‌ ده‌كات.

.

ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێشمه‌رگه‌ جیاوازه‌ له‌ حه‌شدى شه‌عبى، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا سێ یاساى بۆ رێكخستنى كاروباره‌كانى له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌.

.

جەبار یاوەر، ئاماژەی بەوەدا حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئامانجێكى تایبه‌تى له‌ساڵى 2014 ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌یان گروپى جیاجیاى بێ كۆنترۆڵن و پێویستیان به‌ڕێكخستن هه‌یه‌.

.

له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ به‌فه‌رمى گه‌یه‌نرایه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم، جەبار یاوەر وتی: شتى وه‌ها ڕوونادات چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه‌ و له‌و میشلیشا چه‌كدارانه‌ جیاوازه‌.

.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ تێكه‌ڵكردنى پێشمه‌رگه‌ به‌سوپاى عێراق، شاره‌زایه‌كى ده‌ستورى  ئه‌و داواكاریه‌ی به‌هه‌لێكى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بودجه‌ و موچه‌ و كێشه‌ لۆجیستیه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دانا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل