fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا دەکەنەوە؟

10:30 دوو شه‌ممه‌ 01 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە شاری سلێمانی کۆدەبنەوە و پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک تاوتوێ دەکەن.

.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمموزی 2019، شاندێکی باڵای پارتی سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

.

کۆبوونەوەکە تایبەتە بە پرسی پارێزگاری کەرکووک و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

.

بەپێی زانیاریییەکان یەکێتی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ناوێکی نوێی دیاریکردووە بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

.

ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆبونەوەی هەفتەی رابردودا کە لە شاری هەولێر بەرێوەچوو، شاندی یەکێتی ناوی سێ کاندیدی داوەتە دەست پارتی، کە پێکهاتون لە ڕزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی و دکتۆر عومەر ئینجە، جێگری سەرۆکی زانکۆی كەركوك.

.

پیشتر یەکێتی چەند جارێک جەختی لەوەکردووەتەوە تا پرسی پارێزگاری کەرکووک یەکلانەکرێتەوە، ئامادەنین سیڤی کاندیدەکانیان ڕادەستی مەسرور بارزانی ڕاسپێردراوی بۆ پێکهێنانی حکومەت بکەن.

.

هاوکات دوێنێ یەکشەممە پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ڕادەستکردنی ناوی وەزیرەکان بە مەسرور بارزانی، بۆ ماوەی 15 ڕۆژ خولی یاسادانانی بەهارەی خۆی درێژکردەوە.

.

مەسرور بارزانی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان تا 12ی ئەم مانگە پێویستە کابینەکەی لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێدرابێت بە پێچەوانەوە دەبێت پەرلەمان ماوەی پێکهێنانی حکومەتی درێژ بکاتەوە.

.

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل