fbpx
Shadow Shadow

“ئەمڕۆ گۆڕان پرسی کاندیدەکانی تاوتوێ دەکات و لەم هەفتەیەشدا لەگەڵ پارتی کۆدەبێتەوە”

10:25 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 نیسان 2019
article image

ناس کورد – شەهرام عەزیز

بڕیارە ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر دوو پرسی تایبەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بکات و ئەندامێکی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەکەش دەڵێت، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.

خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەی دوێنێی جڤاتی گشتیدا دوو ڕاسپاردە دراوە بە جڤاتی نیشتیمانی، ئەوانیش جەختکردنەوەیە لە چاکسازیکردن لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنێتی دیاریکردنی کاندیدەکانمان بۆ پۆستەکانی کابینەی نوێ”.

.

وتیشی، ئەمڕۆ جڤاتی نیشتیمانی گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی دیاریکردنی کاندیدەکان دەکات بۆ پۆستەکانی حکومەت بۆ ئەوەی ئەوانەی لە ڕابردوودا ڕوویاندا دووبارە نەبنەوە و هیچ بەرپرسێکیان بزووتنەوەکە جێنەهێڵن.

لە ماوەی ڕابردووشدا سەرچاوەیەک لە جڤاتی نیشتیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاندبوو، ڕێوشوێن و مەرجی توندیان داناوە بۆ ئەو کەسانەی پۆست وەردەگرن و هەرکەس لە سیاسەتی بزووتنەوەکە لابدات، ڕاستەوخۆ پۆستەکەی لێوەردەگیرێتەوە.

خەلیل سەرکانی ئاماژەی بەوەشکرد، خاڵێکی دیکە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، خاڵێکی ڕێکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی کە تایبەتە بە چاکسازیکردن لەنێو هێزەکانی پێشمەرگەدا و یەکگرتنەوەی سەرجەم هێزەکانە و سوورن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو خاڵە.

.

“یەکێتى دەیویست ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتی تێک بدات”

سەبارەت بە ڕازیبوونیان بە زیادکردنی جێگرێک بۆ سەرۆکی هەرێم، ئەندامەکەی جڤاتی نیشتیمانی باسی لەوەکرد، ” یەکێتی دەیویست ڕێکەوتنەکەی ئێمە و پارتی تێک بدات نازانم بۆ هێندە پۆستیان بەلاوە گرنگە، بەڵام ئێمە بۆ ئەوەی کێشەکە هێندە درێژە نەکێشێت ڕازی بووین جێگرێک زیاد بکرێت و ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە سەرۆکی هەرێم دوو جێگری دەبێت.

سەبارەت بە وادەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی و دوا گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت خەلیل سەرکانی ڕوونیکردەوە، بە دیاریکراوی نازانن چ ڕۆژێک، بەڵام لەم هەفتەیەدا کۆدەبنەوە و ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکرێت.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل