fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ کۆنگرەی یەکێتی “دوو کاری گرنگ ئەنجامدەدات”

11:10 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کارەکانی دووەم ڕۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەستپێدەکات و ئەنداێکی کۆنگرەش ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتیی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن.

 

،

لەتیف نێروەیی، ئەندامی کۆنگرە و وتەبێژی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ و لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەدا سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێن، کە ژمارەیان 121 کەسە”.

،

 

وتیشی، “جگە لەو هەڵبژاردنە، خوێندنەوەش بۆ بەشێکی دیکەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەکرێت و پەسەند دەکرێت، کە دوێنێ بەشێکی پەسەند کرا.”

،

 

دوێنێ شەممە، کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەستیپێکرد و تیایدا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، کۆسرەت ڕەسوڵ وەک سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەكێتی هەڵبژێردرا.

،

 

هاوکات، هەریەک لە بەرهەم ساڵح و قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق، بە ئەندامی گشتیی سەرکردایەتی دیاریکران.

،

 

هەر لە ڕووداوەکانی یەکەم رۆژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا، جەعفەر شێخ مستەفا لە کۆنگرە کشایەوە و مەحمود سەنگاویش بەشداری نەکرد، تائیستاش دیارنییە ئەمڕۆ بەشداری دەکات یاخود نا.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل