fbpx
Shadow Shadow

“ئەمڕۆ ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کوردی کەرکوک لەسەر ڕیفراندۆم لیکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە”

21:40 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە چەند پەڕەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە شاری کەرکوک بڵاوکراونەتەوە، ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوە پێکهێندراوە بۆ لیکۆڵینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد، بەپێی وتەی بەرپرسانی کوردی شاری کەرکوک لێکۆڵینەوەکان بەهۆی ڕیفراندۆمەوەیە.

,

ئەو سەرچاوانەی بەڵگەکەیان بڵاوکردووەتەوە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئەیلول ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە بانگێشتکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە کە لە ڕۆژی ڕیفراندۆمدا لەکوێ بوون؟ پشتگیری ڕیفراندۆمیان کردووە یاخود نا؟، هەروەها  بەڵگەنامەیان پێپڕکراوەتەوە بە بڕی سێ ملیۆن دینار.

,

لەوبارەیەوە ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیستی برایەتی و سەرۆکی پێشووی لیژنەی ئەمنی پارێزگاکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەو لێکۆڵینەوە و بانگکردنانە هەر لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە هەن و خەڵک و ئەسفەر و پۆلیسی کورد بانگدەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت”.

,

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک پێیوایە، هۆکارى ئەو هەنگاوانە بۆ ئەوەیە، کوردەکانی کەرکوک بێزارببن و ناچاربن واز لە ئەرکەکانیان بهێنن و خەڵکی عەرەب لە شوێنەکانیان دابنێن.

,

لەبەرامبەردا ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژى پۆلیسی کەرکوک بۆ ناس کورد ڕەتى کردەوە ئاگادارى بابەتێکى لەو جۆرە بێت و وتى: “بەفەرمى ڕایدەگەینم کە ئاگام لەوە نییە کەس بانگهێشتى بابەتێکى وا کرابێت”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل