fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە

08:44 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دەست بە کۆبوونەوەکانی لە خولێکی نوێی یاسادانان بکاتەوە.

,

لە کارنامەى کۆبوونەکەى ئەمڕۆى پەرلەماندا هاتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئەیلولی 2019، کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی یەکەمی خولی پایزەی ساڵی یاسادانانی یەکەمی خۆی ساز دەکات، کە ئەو خولەش بەگوێرەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان تا سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

,

هەر بەگوێرەى کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان وتارێک پێشکەش دەکات و سەرۆک فراکسیۆنەکان ئەولەویەتی تەشریعی، دیاری دەکەن.

,

لە وەرزی یەکەمی یاسادانانی پەرلەماندا، 28 پێشنیاز هەبوون و 14 پێشنیازیان ڕەهەندی یاساییان هەبووە و ناردوویانە بۆ حکومەت و 14 پێشنیازیشان دراونەتەوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەروەها یاساى کاراکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم دەرکراوە لەگەڵ بوونى 11 بڕیار کە گرنگترینیان ڕاسپاردنى سەرۆکى نوێى حکومەتى هەرێم بوو بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێ.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل