fbpx
Shadow Shadow

بزانە کاندیدی وەزارەتی داد کە پشکی کوردە کێیە؟

ناوی کاندیدی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرا کرا

08:49 دوو شه‌ممه‌ 24 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد

ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی پڕدەکرێنەوە، ناوی کاندیدی پۆستی وەزارەتی دادیش کە پشکی کوردە ئاشکرا کراوە.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019، لە یەکەم بڕگەی دانیشتنی پەرلەماندا، دەنگ بە کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەدرێت.

.

پۆستی وەزارەتی داد کە پشکی کوردە و ماوەیەکی زۆرە بەهۆی کێشەی نێوان یەکێتی و پارتییەوە پڕنەکراوەتەوە، دادوەرێکی دانیشتووی کەرکووکە بە ناوی “فاروق ئەمین عوسمان” کە لەسەر پشکی یەکێتی کاندید کراوە.

.

فاروق ئەمین، خەڵکی شاری کەرکوکە و لە ساڵی 1957 هەر لەو شارە لە دایکبووە، ساڵی 1980 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و ساڵی 2003 بووە بە سەرۆکی دادگای کەرکوک.

.

هاوکات هەر ئەمڕۆ، هەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و پەروەردە پڕدەکرێنەوە، نەجاح شەمەری کاندیدی وەزیری بەرگریی، یاسین یاسری کاندیدی وەزیری ناوخۆ و هاوکات سەفانە تائی، کاندیدی وەزارەتی پەروەردە دەبێت.

ناوی کاندیدی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرا کرا ناوی کاندیدی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرا کرا

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل