fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ پێکهاتەکانی داوای چییان لە مەسرور بارزانی کردووە؟

21:25 شه‌ممه‌ 22 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد – هەڤاڵ فەتاح

ئەمڕۆ شەممە، 22ی حوزەیرانی 2019، مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی نۆ لایەنی تورکمانی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی نەتەوەیی کریستیانەکان و ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشوری کرد و کۆبوونەوە.

لەئێستادا جێگری سەرۆکى پەرلەمانی کوردستان لە پشکی تورکمانەکانە، بەشێکى زۆر لەو لایەنانە کۆبوونەوەکان بە ئەرێنی وەسفدەکەن و دەڵێن، داوای چەند پۆستێکی گرنگیان کردووە و بەڵێنیشیان پێدراوە بەم نزیکانە وەڵام بدرێنەوە.

.

تورکمانەکان داوای 20 پۆستی تر دەکەن

محەمەد سەعدەدین، پەرلەمانتاری لیستی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “داوامان کردووە جگە لە وەڕگرتنی چەند پۆستێکی ئیداری وەک بەڕێوەبەری گشتی و بریکاری وەزارەت، ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان بدرێت بە تورکمان.”

وتیشى، “داواشمانکردووە بە شێوەیەکی کارا بەشداری لە نوێنەرایەتیەکانی حکومەتی هەرێمیدا بکەین لە دەرەوە.”

محەمەد سەعدەدەین دەشڵێت، ئەوان لە کۆبوونەوەکەدا هیچ سی ڤییەکیان بە مەسرور بارزانی نەداوە، بەڵام نزیکەى 20 کاندیدی خۆیان بۆ پۆستەکان یەکلایکردووتەوە و چاوەروانی وەڵامی پارتیین بەم نزیکانە.”

.

ئەى کریستیانەکان؟

ئەمڕۆ پێکهاتەکانی داوای چییان لە مەسرور بارزانی کردووە؟

لەبارەى پشکی کریستییانەکان، ڕۆمیۆ هەکاری، پەرلەمانتاری لیستی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەی کرستیان بە ناس کوردی وت، “داوامانکردووە لە هەموو جومگەکانی حکومەت بەشدار بین و پۆستمان پێدرێت، شاندی پارتیش بە ئەرێنی وەڵامی داوینەتەوە.”

وتیشی، “داوامانکردووە وەزارەتێکی خزمەتگوزاریمان پێبدرێت، سەرۆکی حکومەتیش ڕەزامەندبوو بە پێدانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ پێدانی  دەستەیەکی سەربەخۆ لە دەستەکانی حکومەت هەرێمی کوردستان بە کریستیانەکان.”

ڕۆمیۆ هەکاری ئاماژەی بەوەشکرد کە سی ڤییان بۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشکەش بە مەسرور بارزانی کردووە و لە ماوەییەکی نزیکیشدا زیاتر لە 20 سی ڤی بۆ پۆستەکانی تر دەدەن سەرۆکوەزیران.

ئەمڕۆ پێکهاتەکانی داوای چییان لە مەسرور بارزانی کردووە؟

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل