fbpx
Shadow Shadow

ئەمڕۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان یەکلایی دەبێتەوە.. تەواوی کاندیدانی خانەى ڕاپەڕاندن بخوێنەوە

09:02 شه‌ممه‌ 14 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەمڕۆ بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژاردن بۆ دیارکردنی ڕێکخەری گشتیی و پێنج ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن ئەنجام دەدات کە دوو کەس خۆیان بۆ پۆستی ڕێکخەر و 16 کەسیش بۆ ئەندامانى خانەی ڕاپەڕاندن کاندید کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئەیلولی 2019، دوای دوو ساڵ لە کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ جاری دووەم ئەو بزوتنەوەیە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بۆ هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن کە بەرزترین دەسەڵاتی حزبەکەیە ئەنجام دەدات.

.

هەڵبژاردنەکە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و ئەندامانی ناو جڤاتی نیشتمانی مافی دەنگدانیان هەیە و بە دەنگی ئەوان ئەندامانی خانەی ڕاپەراندن کە پێنج کەسن لەگەڵ ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێن.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد “هەریەکە لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری ئێستای بزوتنەوەکە و شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەکە کاندیدن بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی.”

.

هاوکات هەریەکە لە عەدنان عوسمان، پەرلەمانتاری پێشوی گۆڕان و زمناکۆ جەلال، بەرپرسی ژوری هەڵبژاردن کاندیدن بۆ پۆستی سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی.

هەریەکە لە شەماڵ عەبدول وەفا و ئاسۆ ڕەحیم هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە کاندیدن بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری باژێڕەکان.

.

بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری ژورەکانیش، هەریەکە لە دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ‌ و کۆچبەرانی پێشوی عێراق و گەیلان شێخ عومەر، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە کاندیدن.

بۆ پۆستی سکرتێری کاروباری خەڵک، شەش کەس خۆیان کاندید کردوە کە بریتین لە ” كاوە عەبدوڵا، برزۆ مەجید، مونیرە عوسمان، قارەمان قادر، ئاوارە سلێمان، عومەر حەمە حسێن”.

.

پۆستی سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکانیش لە ئێستاوە یەکلایی بوەتەوە و تاکە کاندیدی جەلال جەوهەرە کە پێشتریش ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن بوو.

هەروەها لە هەڵبژاردنی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، 12ی ئەیلولی 2019، پۆستی سەرۆکی جڤاتی گشتی بۆ جەمال حاجی محەمەد یەکلایی بووەوە و ڕاستەوخۆ بووەتە ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن.

.

خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە ڕێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵک و بەپێی کارنامەی بزوتنەوەکە دەبێ هەموو دوو ساڵ جارێک ئەو خانەیە هەڵبژێردرێتەوە و لەساڵی 2017  دوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا دروست کرا.

.

لە ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی 12 کورسی پەرلەمانی کوردستان و پێنج کورسی پەرلەمانی عێراقە و بە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو لە کۆتا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و عێراقدا کە یەکەمین هەڵبژاردنی بو بەو ستافە نوێیەی خانەی ڕاپەراندنەوە نزیکەی نیوە زیاتری دەنگەکانی بزوتنەوەکە کەمیکرد.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل