fbpx
Shadow Shadow

چارەنوسى نەوزاد هادى چی لێدێت؟

ئەمڕۆ پارێزگارێکى نوێ بۆ شارى هەولێر هەڵدەبژێردرێت

09:50 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر دەنگ بۆ هەلبژاردنى پارێزگارێکى نوێ بدات، تاکە کاندیدیش تا ئێستا فرسەت سۆفییە، ئەو پرۆسەیەش دواى ئەوە دێت کە نەوزاد هادى دەستى لە پۆستەکەى کێشایەوە.

,

لەسەروردەکارى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، عەباس محەمەد ئەندامى سەربەخۆى ئەنجومەنەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “کاتیژمێر 10ى بەیانى ئەمڕۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ بەمەبەستى هەڵبژاردنى پارێزگارى نوێ کۆدەبێتەوە، پێدەچێ هەموو ئەندامان ئامادەى دانیشتنەکە ببن و تا ئێستاش هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێش و فرسەت سۆفیش تەنها کاندیدى فراکسیۆنى براوەى ئەنجومەنەکەیە بۆ پۆستى پارێزگار و هیچ ڕکابەرێکى نابێت”.

,

پێشتریش چنار محەمەد سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند: “فرسەت سۆفى بووەتە ئەمرى واقیع و پارێزگارى نوێیە و پێدەچێت هەموو فراکسیۆنەکانیش دەنگى پێ بدەن”.

,

ڕێکارەکانى هەڵبژاردنى پارێزگارێکى نوێ چین؟

ئەندامانى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر بریتین لە 30 ئەندام لە فراکسیۆنە جیاوازەکانى ئەنجومەنەکە.

,

دەنگى پیویستیش بۆ بوونە پارێزگار زۆرینەى ڕەهاى دەنگەکانە، کە دەکاتە نیوە کۆ یەک، بەوەش پارێزگارى نوێ بە دەنگى 16 ئەندامى ئەنجومەن یەکلا دەبێتەوە.

,

بەگوێرەى یاساى پارێزگاکانى هەرێمیش دەبێت فراکسیۆنى زۆرینە و براوەى یەکەم، کاندیدێک لەناو ئەنجومەنەوە یاخود لەدەرەوەى ئەنجومەن پێشکەش بکات، فراکسیۆنى پارتیش زۆرینەى ئەو ئەنجومەنەیە و خۆیان بە تەنها 12 ئەندامن و لەگەڵ سێ کورسى تورکمان و دوو کورسى مەسیحییەکاندا ڕێککەوتنیان کردووە، بەوەش بووەتە خاوەنى 17 کورسى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و دەتوانێت کاندیدەکەى یەکلا بکاتەوە.

,

لەبارەى چارەنوسى نەوزاد هادی، بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد چەند سیناریۆیەک هەن بۆ ئەوەى پارێزگارى پێشووى هەولێر لە پۆستێکدا دەستبەکار بێت، سیناریۆى یەکەمیش بریتییە لەوەى هاوشێوەى ژمارەیەک لەو وەزیرانەى پێشوو کە لە ئێستادا وەک یاریدەدەرى سەرۆکى حکومەت دەستبەکار بوون، نەوزاد هادی ببرێتە حکومەتەوە.

,

سیناریۆى دووەمیش ئەوەیە، نەوزاد هادى وەک ڕاوێژکار لە سەرۆکایەتیى هەرێم دەستبەکار بێت، هەمو بۆچوونەکانیش بۆ ئەوە دەچن کە پارێزگارى پێشوو بەبێ پۆست نابێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل