Shadow Shadow

ئەمڕۆ لە هەرێم لە شوێنێک پلەی گەرمی 51 بووە و لە شوێنێکی دیکە 28

20:58 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی خشتەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە قەزای خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی کە تۆمارکراوە 51 پلە بووە و حاجی ئۆمەرانیش فێنکترین ناوچە بووە کە 28 پلەی سیلیزی بووە.

.

بەپێی خشتەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ئابی 2019، لە خانەقین پلەی گەرمی گەیشتووەتە 51 پلە، هەروەها قەزای کەلار و قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر 49 پلە بووە.

.

هاوکات لە هەولێری پایتەخت، پلەی گەرمی 45 پلە بووە و لە سلێمانی 41 پلە، هەروەها لە دهۆک 46 پلە، هاوکات لە کەرکوک گەیشتووەتە 48 پلەی سیلیزی.

.

هەروەها ناحیەی حاجی ئۆمەرانی سەر بە قەزای چۆمان فێنکترین ناوچەی هەرێم بووە و پلەی گەرمی تێیدا 28 پلە بووە، هاوکات لە قەزای چۆمان 33 پلە بووە.

.

لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و لە هەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما نزیکەی چوار بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

.ئەمڕۆ لە هەرێم لە شوێنێک پلەی گەرمی 51 بووە و لە شوێنێکی دیکە 28

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل