fbpx
Shadow Shadow

"هێشتا دوو هه‌زار و 930 ئێزدی له‌ده‌ستی چەکدارانی داعشدا ماون"

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی شەنگالە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە

09:52 شه‌ممه‌ 03 ئاب 2019
article image

ناس کورد

ئەمڕۆ ساڵیادی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەی شەنگالە لە لایەن چەکدارانی داعشەوە کە بەهۆیەوە هەزاران هاوڵاتی ئەو ناوچەیە کوژران و ئاوارە بوون.

.

ڕۆژی 3ی ئابی 2014، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەی شنگال کە ئێزیدییەکانی تێدا نیشتەجێن و هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی بێ ڕوبەڕوبونەوە پاشەکشەیان کرد ناوچەکەیان چۆلکرد.

.

بەپێی ئەو ئامارانەی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی بڵاویکردوونەتەوە هێشتا دوو هه‌زار و 930 ئێزدی له‌ده‌ستی چەکدارانی داعشدا ماون.

.

ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له‌عێراق نزیكه‌ی 505 هه‌زار كه‌س ده‌بن.

ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڕەشه‌كانی داعش ئاواره‌بوون 360 هه‌زار كه‌سن.

ژماره‌ی کوژاوەکانیان له‌ رۆژانی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی سەر شنگال هه‌زار و 293 كه‌سن.

ژماره‌ی گۆڕە به‌كۆمه‌ڵه‌ دۆزراوەكان له‌ شنگال تا  ئێستا 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن، سه‌رباری ده‌یان گۆڕی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سی.

ژماره‌ی ئه‌و مه‌زار و شوێنی پەرستشانەی تایبه‌تن به‌ ئێزدییه‌كان و له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ته‌قێنرانه‌وه‌ 68 مه‌زارن.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه‌ نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س ده‌بن.

ژماره‌ی رفێنراوان شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سن کە سێ هه‌زار و 548یان له‌ره‌گه‌زی مێ و دوو هه‌زار و 869 یان له‌ ره‌گه‌زی نێرن.

ژماره‌ی ئه‌و ئێزدیانەی له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون سێ هه‌زار و 487 كه‌سن.

نووسینگەکە رایگەیاندووە کە ئه‌و ئێزدییانه‌ی هێشتا له‌ده‌ستی داعش ماون بریتیین له‌ دوو هه‌زار و 930 كه‌س کە ژماره‌ی مێینە هه‌زار و 338 كه‌س و هه‌زار و 592 كه‌سیش نێرینەن.

.

هاوکات ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە ساڵڕۆژی هێرشی سەر ئێزدییەکاندا پڕۆژە یاسای بە جینۆساید ناسادنی ئێزدییەکان پەسەند دەکات.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل