Shadow Shadow

"بڕیارێکی کۆبوونەوەی یەکەمی چەند کاتژمێرێک مایەوە"

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دووەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

08:45 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات و تێیدا میکانیزمی جێبەکردنی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نوێ تاوتوێ دەکرێن.

.

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی تەمموزی 2019، کاتژمێر 11 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دووەم کۆبوونەوەی بەڕێوەدەبات.

.

بەشداربوویەکی کۆبوونەوەکە بە ناس کوردی ڕاگەیاند لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا قسە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی کابینەکە دەکرێت.

.

یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی حکومەت دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەچوو کە تێیدا ژمارەیەک بڕیار دەرکران.

.

ئەوەی بوویە جێگەی سەرنجی میدیاکان یەکێک لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ڕابردوو تەنیا چەند کاتژمێرێکی خایاند و دواتر لە ڕاگەیەندراوی فەرمیدا لابرا کە تایبەت بوو بە ئاشکراکردنی سامان و داهاتی بەرپرسانی باڵا.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل