fbpx
Shadow Shadow

ئەمساڵ پەرلەمانی عێراق بەبێ پڕۆژەیاسای بودجە سەر دەنێتەوە؟

20:46 شه‌ممه‌ 18 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد – هەڤاڵ فەتاح

وا خەریکە دەچینە مانگی شوبات و هێشتا حکومەتى عێراق پڕۆژەیاسای بودجەى ساڵی 2020ی نەناردووەتەوە پەرلەمان، بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانیشەوە، حکومەتى کاربەڕێکەر ناتوانێت ئەو کارە بکات و لەئێستاداش پەرلەمان چووەتە پشووەوە.

.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت، تا ئەو کاتەی حکومەتێکی نوێ لە عێراق پێکدەهێنرێت و بودجەش لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند دەکرێت، ناردنی پارە و شایستە داراییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییە بەردەوام دەبێت.

.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی عێراق کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنى پارتییە بە ناس کوردی ڕاگەیاند:”پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا چووەتە نێو پشووی یاسایی خۆیەوە، ئەو پشووەش بە گوێرەی دواین ئاگادارکردنەوەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەردەوام دەبێت تا 3ى ئازاری داهاتوو، بۆیە ئێمە بەشداری لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان عێراقدا ناکەین”.

.

ئەحمەد سەفار وتی، “پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تەواو کراوە، بەڵام حکومەتى کاربەڕێکەر ئەو دەسەڵاتەى نییە بینێرێتە پەرلەمان”.

.

وتیشی، “تاوەکو حکومەتێکی نوێ لە عێراقدا پێکنەهێنرێت بودجە گشتی ڕەوانەی پەرلەمان ناکرێت”.

.

بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشکردەوە کە “حکومەتی عێراق ئێستا کار بە بودجەی کاتی دەکات و بەردەوام دەبێت لە ناردنی ڕێژەی ئەو 12%ی کە بودجەی 2019دا دیاریکراوە تا ئەو کاتەی بودجەی گشتیی عێراق پەسەند دەکرێت”.

.

“ئەو 453 ملیار دینارەی کە  حکومەتی فیدراڵی لە بودجەی ساڵی 2019 دا ڕەوانەی هەرێمی کوردستانی دەکات  بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەران هەر بەردەوام دەبێت تائەو کاتەی پەرلەمان بودجەی گشتی پەسەند دەکات” ئەحمەد سەفار وای وت.

.

ئەحمەد سەفار ئەوەشی ڕاگەیاند کە “بودجەی عێراق 48 ترلیۆن دینار ‏کورتهێنانی هەیە و عادل عەبدولمەهدیش نایەوێت بەرپرسیارێتی ‏کورتهێنانی بودجەلە ئەستۆ بگرێت”.

.

هاوکات ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق و هاوکات ئەندامی فراکسیۆنى کۆمەڵ ڕایگەیاند، “تاوەکو 31ی 12 حکومەتى عێراق دەتوانێت پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێت، واتە لەگەڵ دروستکردنی حکومەتدا ئەو کارە دەکرێت.”

.

وتیشی، “ئەگەریش هەر نەیەت، هەرچەندە سەرپێچی یاسایە، ئەوە پەرلەمان دەنگ لەسەر خەرجییە داراییەکان دەدات لەجیاتی پڕۆژەیاساکە.”

..

بەهۆی ‏خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکەوە و پەسندکردنی ‏دەستلەکارکیشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ‏پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ پەرلەمان نەنێردراکە بەپێی یاسا دەبوو لە ناوەڕاستی مانگی 10ی 2019دا پڕۆژەیاساکە بنێرێت.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل