fbpx
Shadow Shadow

ئەمساڵ دوو لەسەر سێی داواکارییەکانى مافی پەنابەرێتی لە ئەڵمانیا ڕەتکراونەتەوە

13:39 سێ شه‌ممه‌ 05 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

ئەمساڵ ژمارەى ئەو کەسانە کەمیکردووە کە داواکاری مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا پێشکەشکردووە و پێشبینی دەکرێت ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمتر بێت، بەشی زۆری داواکارییەکانیش ڕەتکراونەتەوە.

.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەى بیڵد ئام سۆنتاگی ئەڵمانی کە ئاژانسی دۆچەڤێلەش بڵاویکردووەتەوە، ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم 110 هەزار داواکاری مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا پێشکەشکراون.

.

ڕۆژنامەکە ئامارەکانی لە هان ئیکارد سۆمەر وەرگرتووە کە ناوبراو سەرۆکى ئۆفیسی کۆچبەر و پەنابەرانی فیدڕاڵیی ئەڵمانیایە.

.

بەپێی داتاکانى ئۆفیسەکە، تەنها 35 بۆ 38%ی داواکارییەکانی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی قبوڵکراون، واتە دوو لەسەر سێی ئەوانەى ئەمساڵ کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا مافی پەنابەرێتییان پێ نادرێت.

.

سۆمەر دەڵێت، “پێشبینی دەکەم تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەکە بگاتە 140 بۆ 145 هەزار داواکاری پەنابەرێتی، بەو شێوەش کەمتر دەبێت لە ئاماری ساڵی 2018 کە نزیکەى 160 هەزار داواکاری بوو.”

.

لەبارەى هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکارییەکان، هان ئیکارد سۆمەر دەڵێت، “ئەو کەسانەى داواکاریی مافی پەنابەرێتی پێشکەش دەکەن هیچ بناغەیەکیان نییە بۆ قسەکانیان” و زۆربەی ناڕاستن.

.

مانگی نیسانی ڕابردوو، حکومەتی فیدڕاڵی ئەڵمانیا چەند بڕیارێکی لەبارەى کۆچبەرانەوە دەرکرد کە پڕۆسەى دیپۆرتکردنەوە خێراتر دەکات و دەسەڵاتی ناوەندەکانى کۆچ و کۆچبەرانیشی زیاد کردووە لەوەى دەتوانن مۆبایل و ئامێرە تەکنەلۆجییەکانی کۆچبەر بپشکنن بۆ دیاریکردنی ناسنامەى تەواوەی کۆچبەر.

.

لەدوای بڕیاری ساڵی 2015ی ئەنگێلا مێرکڵ، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ کردنەوەى دەرگا و وەرگرتنی یەک ملیۆن کۆچبەر، لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژمارەکە کەمیکردووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل