fbpx
Shadow Shadow

ئەمساڵ تەنها لە ئەمریکا حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلار فرۆشى “هەینى ڕەش” بوە لەڕێى ئینتەرنێتەوە

09:59 یه‌ك شه‌ممه‌ 01 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

فرۆشى “هەینى ڕەش” لەڕێی ئینتەرنێتەوە لە ئەمریکا بۆ ئەمساڵ حەوت ملیار و 400 ملیۆن دۆلارى تۆمارکردووە، لەگەڵ زیادبوونى پرۆسەى کڕین لەڕێى مۆبایلى زیرەکەوە، وەک ئامارێکى کۆمپانیای ئەدوبى ئانالیتیکس خستویەتییەڕو.

,

ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵى ڕابردوو، فرشتنى بلاک فرایدەى بەڕێژەى 19.6% زیادیکردووە، بەڵام بەگوێرەى ئامارى ساڵى ڕابردوو، فرۆشى سایبەر مۆندەى کە ڕۆژى دووشەممان دەگرێتەوە، بریتى بوە لە حەوت ملیار و 900 ملیۆن دۆلار تەنها لە ئەمریکا.

,

کۆمپانیاى ئەدوبى ئانالیتیکس کە چاودێرى 80 گەورەترین بازاڕى ئینتەرنێتى لە ئەمریکا دەکات لە کۆى 100 بازاڕ، ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەمساڵ پرۆسەى کڕین لەڕێى مۆبایلە زیرەکەکانەوە 39%ى پرۆسەى کڕینەکانى داگیرکردووە، کە بەڕێژەى 21% بەراورد بە ساڵى ڕابردوو زیادی کردووە.

,

لاى خۆشیەوە، تایلۆر شراینەر، شیکەرەوەى سەرەکى و سەرۆکى ئەدۆبى دیجیتاڵ ئینسایتس ڕایگەیاندووە: “لەگەڵ نزیکبوونەوەى جەژنى سەرى ساڵ، بەکاربەران لەڕێى مۆبایلەکانیان شت دەکڕن، وەک ئەوەى بچنە شوێنەکانى کڕین و لە ڕیزدا بوەستن و کاتەکانیان بەفیڕۆ بچێت”.

,

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو یارییانەى کە زۆرترین کڕینیان هەبوە بریتیین لە بوکەڵەى لول سیربرایز و ئەو بوکەڵانەى کارەکتەرى نێو فرۆزنى دوو پێک دەهێنن، لەڕیزى فرۆشی یارییە ئەلیکترۆنییەکانیش یارییەکانى (فیفا20، مادین20 و نینتادۆ سویتش) زۆرترین خواستیان لەسەرە.

,

ئەوەش خراوەتەڕو، لەڕیزى ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، کۆمپیوتەرى ئەپڵ و هێدفۆنى ئایرپۆد و تەلەفزیۆنى سامسۆنگ زۆرترین جار فرۆشراون.

,

ئەدوبى ئانالیتیکس پێشبینى ئەوەشى کردووە، فرۆشى ڕۆژى سایبەر مۆندەى دووشەممان، بۆ ئەمساڵ بگاتە نۆ ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، بەوەش بەڕێژەى 19% زیاد دەکات بەراورد بە ساڵى ڕابردوو.

,

کۆمپانیاکە ئەوەشى خستوەتەڕو، تەنها لە جەژنى سوپاسگوزاریدا کە ڕۆژى پێنجشەممەى ڕابردوو بو، ئەمریکییەکان چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلاریان خەرجکردووە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل