fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا  15 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر هاوکارانى سوپای پاسداران بدات

22:55 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

ئەمریکا بڕی 15 ملیۆن دۆلار بە هەرکەسێک دەدات کە زانیاری لەسەر هەر کەس یاخود کۆمپانیایەک بدات کە یارمەتی سوپای پاسداران دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان.

.

برایان هۆک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ڕایگەیاند “لەچوارچێوەی پڕۆگرامی “پاداشتی دادپەروەریی” سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ١٥ ملیۆن دۆلار دەدرێت بەرامبەر پێدانی زانیاری لەسەر ئەو کەس یاخود کۆمپانیایانەی یارمەتی سوپای پاسداران دەدەن لە خۆدزینەوە لە سزاکان”.

.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای پاسداران هەناردەکاری تیرۆر و توندڕەوییە لە دونیاندا بۆیە پاداشت دەبەخشین لە بەرامبەر زانیاریدا.

.

هاوکات ئەو بەرپرسەی ئەمریکا باسی لەوە کرد، ئەگەر هەرکەس زانیاری لایە کە دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە کارەکانی سوپای پاسدارانی ئێران ئەوا با پەیوەندی بکات بە ئۆفیسی پڕۆگرامی “پاداشتی دادپەروەری”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل