Shadow Shadow

“ئەمریکا گومانی لە دوو گروپی عێراقی هەیە لەسەر هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەکەى”

13:02 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

ڕۆژنامەى شەرقلئەوسەت ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا گومانی لە دوو لایەنی چەکداریی عێراقی هەیە لەسەر هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەکەی.

لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، “هەرچەندە ئەمریکا هاوپەیمانەکانى ئێرانی لە عێراق تۆمەتبارکرد بە هێرشەکەى ناوچەى سەوز لە 19ی ئایاری 2019دا، بەڵام تائێستا زۆربەى گروپە چەکدارییە عێراقییەکانى هاوپەیمانی ئێران بێدەنگییان هەڵبژاردووە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتى ڕانەگەیاندووە.”

.

ڕاپۆرتەکەى شەرقلئەوسەت لە زاری بەرپرسێکى ئەمنییەوە دەڵێت، “لایەنی ئەمریکی گومانی لە دوو لایەنی عێراقی هەیە کە ئەوانیش (کەتیبەکانى سەیدولشوهەدا و کەتیبەکانى ئیمام عەلی)ین و لایەنی عێراقیشیان لەو بابەتە ئاگادارکردووەتەوە.”

دەشڵێت، “ئەمریکییەکان بەرپرسانی عێراقیان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر تێوەگلانی ئەو گروپانە پشتڕاستکرایەوە هەڵمەتێکى دەستگیرکردنی بەرپرسانى ئەو گروپانە دەستپێدەکەن.”

.

سەرچاوەکە گروپە چەکدارییە عێراقییەکانى بەسەر سێ گروپدا دابەشکردووە، هەندێکیان دژایەتى ئێران دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا وەک گروپی سەرایا سەلامی موقتەدا سەدر، هەندێکیشیان پەیوەندی پتەویان هەیە لەگەڵ ئێران وەک (بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق)، گروپی سێیەمیش نەناسراون و نوێنەرایەتییان لە پەرلەماندا نییە بەڵام لە هەرکاتێکدابێت لە بەرژەوەندی ئێران شەڕ دەکەن.”

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل