fbpx
Shadow Shadow

ئەمریکا: کورد لە رێککەوتن لەگەڵ سوریا و روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا نزیکن

16:29 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى بەرگرى ئەمریکا، رایگەیاند “واشنتۆن لەو بڕوایەدایە هێزە کوردییەکان نزیکن لە ئەنجامدانى رێککەوتن لەگەڵ سوپاى سوریا و روسیا بۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا”.

.

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (بی بی سی)، مارک ئەسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند :”هێزەکانی سوریای دیموکرات، ویستیان هەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سوریا و ڕوسیا دژی لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان”.

.

وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە، کە هەسەدە پلانی هەیە لەگەڵ سوریا و ڕوسیا ڕێککەوتن بکات لە دژی تورکیا.

.

وتەکانی ئەسپەر لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەکانی ئەمەریکا بە تەواوی لە سووریا دەکشێننەوە.

 

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل